حاجی مێباز
حاجیەکی بەتەمەن لە دوکانەکەیا لەگوزەری قوماش فرۆشەکان دانیشتبوو، لەپڕ ژنێکی جوان و شۆخ و شەنگ بەجانتایەکی دیپلۆماسییەوە خۆی کرد بە دوکاندا. کاکی حاجی، ژنەکەی زۆر بەدڵ بوو🙈🙊
ژنه وتى: حاجی ئەم دوکانە هی خۆتە؟
حاجی بە فیزەوە وتى: بەڵێ هی خۆمە، چوار دوکانی تریشم هەر لەم گوزەرەدا هەیە، لە هەڵەبجەش سێ دوکانم هەیە، لە دەربەندیخانیش حەمامێکم هەیە، لە هەولێریش هوتێل فیردەوس هی منە، داهاتی مانگانەم لە سێ ملیۆن دینار کەمتر نیە، زۆریش حەزم لە ژنهێنانە و تەندروستیشم زۆر باشە و شكور ھەر نازانم ڤیاگرا چیە؟ خانوویەکی سێ قات و ناوماڵی تەواو و سەیارەی مۆدێل بەرز و پێنج ملیۆنیشم ئامادەیە بۆ ئاهەنگ و شایی ژنگواستنەوە!😋
ژنەش وتى: منیش شاتوو_خانـم سەرۆکی بەش لە فەرمانگەی باج و داهات (زەريبه/ماڵیات) 😳😱
حاجی بەو پەڕی سەرسامی و ترسەوە، دەمی داچەقا و وتی: تۆخوا بمبورە داده گيان! منیش مامی درۆزنت سەعەی کەوحیز، کوڕی حاجی کەریمی قۆڵبڕم، لە بنەماڵەیەکی درۆزن و فشەکەر و سەگ و سەگباب و ساختەچیم، ئەگەر باوەڕیش ناکەی فەرموو بڕۆ لە گوزەرەکە بپرسە بزانە چ گەوادێکی ئیفلاسم!😂😂😂
بهروار: 28/05/2020
638 جار خوێندراوهتهوه
|