باوک و کوڕی سەرخۆش
دوو سەرخۆش لەنادیەک بەیەکەوە دانیشتوون و قسە دەکەن لەولاشەوە کابرایەک گوێی لێ گرتوون
یەکەمیان بە دووەمیان دەڵێت ماڵتان لە کوێیە؟
دووەم :ماڵمان لەگەڕەکی هەوارە بەرزەیە.
یەکەم:ئێمەش هەر لەوێین لە کوێی گەڕەکی هەوارە بەرزە؟
دووەم:لای مزگەوتەکە.
یەکەم :ئێ کوێی مزگەوتەکە؟
دووەم:دووفەرع بژمێرە و وەرە ناوەوە عەموودێک ڕێک لەپێش دەرگەی ماڵی ئێمەیە .
یەکەم :ئێمەش هەر لەوێین😂
کابرای کە گوێی لێ گرتوون و تەماشایان دەکات دەحەپەسێ و بانگی شاگردەکە دەکا و دەڵێت .وەرە ئەوەم تێ بگەیەنە مەعز بۆخوا گێژ بووم 😂
شاگردەکە دەڵێ کاکە ئەوە هەموو شەوێک پیشەیانە ئەوانە
باوک و کوڕن کەسەرخۆش دەبن یەکتری ناناسنەوە 😂😂😂😂
بهروار: 26/05/2020
745 جار خوێندراوهتهوه
|