ڕووهكی حه‌شیشه، چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ده‌كات
لوقمان غه‌فوور
به‌م دواییه توێژه‌ره‌وانی زانكۆی لیسبریدج له هه‌رێمی ئه‌لبرتا-ی كه‌نه‌دا ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كیان خستۆته‌ڕوو كه سووده‌كانی رووه‌كی كانهبس- حه‌شیش، كاریگه‌ری باشی هه‌یه بۆ رێگریكردن له‌چوونی پرۆتینی خانه‌ی كرۆنا ڤایرۆس بۆ ناو خانه‌ی سییه‌كانی كه‌سی تووشبوو.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ری كۆمپانیای توێژینه‌وه‌ی ده‌رمانسازی Pathway RX، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌كۆتایی مانگی نیسان له گۆڤاری Preprints بڵاوكرایه‌وه. ئه‌نجامی لێكۆلێنه‌وه‌كه كه هێشتا پێداچوونه‌وه‌ی بۆ نه‌كراوه له‌ژێر ناوی: "توێژینه‌وه‌یه‌كی ستراتیژه‌كانی خۆپاراستن: چیرۆكی دژه - هه‌وكردنه‌كانی ره‌بۆ -ی روهكی ئاست باڵای كانهبیس له كۆڤید -19 رزگارمان ده‌كات".
توێژینه‌وه‌كه کارێكی هاوبه‌شه له نێوان زانكۆی لیسبریدج وکۆمپانیای Pathway، كه كارده‌كات بۆ گه‌شه‌پێدانی رووه‌كی حه‌شیش له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی دیاریكراو.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی ستار ئاند سترهیپ نوسیویه‌تی، توێژه‌ره‌وه‌كان له هه‌رێمی ئه‌لبرتا-ی خۆرئاوای كه‌نه‌دا به به‌كارهێنانی 3 دووری لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، شانبه‌شانی سمپلێكی دیاریكراوه له گیای حه‌شیش-ی ئاستبه‌رزی پوخته‌كراو كه ئه‌توانێت گوڕان له جینی ئه‌نزیمی ئاڵوگۆڕكردنی ئهنجیوكنسین-2 (ACE2) و ئاسته‌كانی پرۆتینی ACE2، بكات.
ئه‌نجامه‌كان ده‌ریخستووه كه پوخته‌ی جۆرێكی گیای (حه‌شیش) هاوكاری له رێگری پرۆتینی ڤایرۆسه‌كه ئه‌كات بچێته ژوره‌وه كاتێك له‌لایه‌ن خانه‌ی سیییه‌كانی مرۆڤه‌وه پێشوازی لێده‌كرێت.
د. ئیگۆر كۆڤالچۆك پرۆفیسۆری زانستی بایۆلۆژی له زانكۆی لیسبریدج و به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای Pathway، ده‌ڵێت: "شاره‌زایانی زانست ئه‌وه‌یان په‌سه‌ند كردووه كه ئه‌نزیمی (ACE2) بخرێته ناو خانه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس ئه‌وا رێگری له ئه‌نزیمی پرۆتینی ڤایرۆسه‌كه ئه‌كات له له‌لایه‌ن خانه‌ی سییه‌كانی مرۆڤه‌وه پێشوازی لێنه‌كرێت". وتیشی: "ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانمان نزیكن له‌وه‌ی به‌رهه‌می ره‌وه‌كی حه‌شیش چاره‌سه‌رێكی سه‌لامه‌ته بۆ كۆڤید-19 ".
ده‌شڵێت له هه‌زار جۆری رووه‌كی كانهبیس- حه‌شیش كه پشكنینی بۆ كراوه ته‌نیا ژماره‌یه‌كی كه‌م ده‌رچوون و تایبه‌تمه‌ندی پزیشكی تێدایه.
هه‌روه‌ها د. كۆڤالچۆك بۆ پێگه‌ی هه‌واڵی ULeth ی زانستی ده‌ڵێت: "له‌كاتێكدا زۆربه‌ی سه‌رئه‌نجامه‌كان زیاتر له سه‌ركه‌وتن نزیكه تا بگه‌ین به شیكردنه‌وه‌ی زیاتر به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كانمان بۆ ئاینده گرنگه ده‌رباره‌ی كاریگه‌ری حه‌شیشه‌ی پزیشكی له‌سه‌ر كۆڤید-19" وتیشی: "له‌نێو هه‌موو حهشیشهكاندا حه‌شیشه‌ی هندی له‌هه‌موویان باشتره و تایبه‌تمه‌ندی پزیشكی زیاتره".
كۆرۆنا ڤایرۆس COVID-19 گروپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان. ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌مانگی 11ی 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی كۆرۆنا ڤایرۆس سارس- 2، له‌شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین. تا رۆژی 25ی ئایار، 5ملیۆن و 510 هه‌زار كه‌س له‌جیهان تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و زیاتر له 346 هه‌زار و 300 كه‌سیش مردوون.
بهروار: 26/05/2020
330 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|