بزن
منداڵ بووم کۆمەڵێک بزنمان هەبوو لە ئەندازە و باڵادا هەموویان وەک یەک بوون تەنها یەکێکیان نەبێت.
ووتم: باپیرە بۆ ئەو بزنە لە هەموویان گەورەتر و باڵای بەرزترە؟
باپیرم ووتی:
کوڕم ئەوە نێرە و سەرۆکیانە و پێی دەڵێن خرت.
ووتم :ئەم سەرۆکە چیان بۆ دەکات وا هەموو دووای دەکەون خۆ تۆ نەبیت هەموویان لە برسا دەمرن. ؟
ووتی:
هیچیان بۆ ناکات تەنها سواریان دەبێت.
ووتم:. جا چۆن بەوە ڕازی دەبن ؟
ئەویش پێکەنی و فەرمووی: خۆیان ئەوەیان پێخۆشە.
بهروار: 25/05/2020
829 جار خوێندراوهتهوه
|