سێمانی ❤
جاران وابوو سلێمانی ،وام ئەزانی كۆڵانێكــــــــــە
وامئەزانێ ئائەم شارە،غونچەو گوڵی گوڵدانێكــــە
وامئەزانی گشت ڕوناكی ئائەم شارە بۆ من مۆمـن
وامئەزانی درەختەكان لەحەوشەكەی ماڵی خۆمن.

وامئەزانی چی مرۆڤە ئالەم شارە خوشك و بــران
وامئەزانی چی گڵۆپە،بۆ ماڵی من،تیشك و چـــران
وامئەزانی چی شەقامە،موڵكی باو و باپیرانمــــــــــــــە
وامئەزانی چی دۆست هەیە، تێكەڵاوی ڕووح و گیانمە

وام هەست دەكرد چی باڵندەی ئاسمان هەیە هەمووی منە
وامئەزانی ئەوەی شاری جێهێشتایە ،ئەو دوژمنــــــــــــــــە
كەچی ئێستا وا هەست ئەكەم، لەئەم شارە من ئاوارەم
زۆر جار ئەڵێم بڕواناكەم ،كەمن خەڵكی ئائەم شــــارەم.

داناز عەبدولرەحمان
به‌روار:  24/05/2020
406   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   601
کۆی سه‌ردان:   29261832