خۆ ژنە پەرلەمانتاری یەکگرتوو ئەمیتا و جاکی شان و برووسلی نییە.
خه‌لیل ئیبراهیم وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ یه‌كگرتوو ده‌ستی هه‌بوبێت له‌خۆپیشاندانه‌كانی شاری دهۆك و ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ ناڕاسته‌ و نادروسته‌ كه‌ ده‌بینین لێدوانی چه‌ند به‌رپرس و په‌رله‌مارنتارێك یان له‌ملاو له‌ولا قسه‌ده‌كرێن تۆمه‌ت بۆ یه‌كگرتوو دروست ده‌كه‌ن، كه‌سی ئێمه‌ وه‌كو خه‌ڵك چووه‌، ئێمه‌ له‌ دهۆك جه‌ماوه‌رمان هه‌یه‌ مامۆستا و فه‌رمانبه‌رن و وه‌ك هه‌ركه‌سێكی تر موچه‌ی نیه‌،ده‌شڵێت" له‌ سكاڵاكردن و هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی سه‌ر په‌رله‌مانتاران-مان ناترسین باسكاڵای خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام ده‌ڵێن ده‌ستی پۆلیسێكیان شكاندووه‌، چیه‌ خۆ ئه‌میتایه‌، بڕوسلییه‌ یان جاكیشانه‌ ده‌ستی خه‌ڵك ده‌شكێنێت، ئه‌و قسانه‌ مرۆڤ پێكه‌نینی پێی دێت." هاوكات وه‌ڵامی قسه‌كانی فازڵ میرانی له‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت" ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كگرتوو كه‌به‌شداری خۆپیشاندانی كردبوو مامۆستایه‌ وه‌ك هه‌ر خه‌ڵكێكی تر."

"خۆپیشاندانه‌كه‌ی دهۆك تاوان نیه‌ تا تۆمه‌ت بده‌نه‌ پاڵ یه‌كگرتوو "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ تۆمه‌تباركردنی حیزبه‌كه‌ی به‌وه‌ی له‌پشت خۆپیشاندانه‌كه‌ی شاری دهۆك-ه‌وه‌یه‌، ده‌ڵێت" جارێ ئه‌مه‌ تاوانێك نیه‌ تا ناوی بنێین تۆمه‌ت، ئه‌وه‌ی له‌ دهۆك شتێكی دیار و ئاشكرایه‌ گردبوونه‌وه‌یه‌ك بوو كه‌ پێشتر ڕاگه‌یه‌نرابوو، فه‌رمانبه‌ران و به‌تایبه‌تی مامۆستایان، ئه‌وان ئه‌نجوومه‌نێكیان هه‌بوو بۆ خۆیان ئه‌ و كاره‌یه‌یان كردبوو، ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كورت بوو تا یاداشتێك بده‌ن كه‌ ئه‌مه‌ش شتێكی مه‌ده‌نی و ئاشتیانه‌ و دیموكراسیانه‌یه‌، ڕێگری كردن لێیان شتێكی زۆر خراپه‌ و زۆر ناته‌ندروسته‌، ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و حكومه‌تی خۆجێی دهۆك له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران كردیان مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروست نه‌بوو وه‌ باش نه‌بوو."

" ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ دروست بووین به‌رگری له‌ مافی خه‌ڵك بكه‌ین "
خه‌لیل ئیبراهیم ده‌شڵێت" خه‌ڵك خاوه‌ن مافه‌ و موماره‌سه‌ی مافی خۆی ده‌كات و داكۆكی له‌ مافی خۆی ده‌كات باسی بژێوی خۆی ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ شتێكی زۆر سرۆشتی و ئاسایی یه‌. سه‌باره‌ت به‌ ئێمه‌ وه‌كو یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، پڕه‌نسیبی ئه‌خلاقی ئێمه‌ وایه‌ كه‌ ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ دروست بووین به‌رگری له‌ مافی خه‌ڵك بكه‌ین و به‌رگری له‌ مافه‌ ڕه‌واكانی خه‌ڵك بكه‌ین."

"ئه‌مه‌ كه‌ی مه‌نتیقه‌ مووچه‌ی خه‌ڵكی نه‌ده‌ن و نه‌هێڵن خه‌ڵكیش قسه‌ بكات."
دوێنێ فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی یاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ وتووێژێكی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا-دا ڕاگه‌یاند" ڕموزی براده‌رانی یه‌كگرتوو له‌ناو خۆپیشانده‌رانی دهۆك-دا هه‌بوو كه‌ ئه‌وه‌مان له‌یه‌كگرتوو پێشبینی نه‌ده‌كرد. "

به‌ڵام وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌ڵێت" ئێمه‌ وه‌كو یه‌كگرتوو پشتگیری هه‌ر داوایه‌كی ڕه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی و ئاشتیانه‌ و مه‌ده‌نیانه‌ كه‌ له‌سنوری یاسا بكرێت ئێمه‌ پشتیوانین، ئه‌مه‌ شتێكی نه‌گۆڕه‌، ئێمه‌ نابینه‌ شتێكی تر، به‌ڵام ئه‌وه‌ ناڕاسته‌ و نادروسته‌ كه‌ ده‌بینین لێدوانی چه‌ند به‌رپرس و په‌رله‌مارنتارێك یان له‌ملاو له‌ولا قسه‌ ده‌كرێن تۆمه‌ت بۆ یه‌كگرتوو دروست ده‌كه‌ن، كه‌سی ئێمه‌ وه‌كو خه‌ڵك چووه‌، ئێمه‌ له‌ دهۆك جه‌ماوه‌رمان هه‌یه‌، مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر هه‌یه‌، سروشتی كه‌سی ئێمه‌ی تێدابێت و خه‌ڵكی تریشی تێدایه‌، نه‌خێر ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌رییه‌ و مافه‌كانیان ڕه‌وایه‌، هیچ شتێكی نایاساییان نه‌كردووه‌، ئه‌و ڕێگرییه‌ لێیان باش نه‌بوو، ئه‌مه‌ كه‌ی مه‌نتیقه‌ مووچه‌ی خه‌ڵكی نه‌ده‌ن و نه‌هێڵن خه‌ڵكیش قسه‌ بكات."

" خه‌ڵك هه‌موو برسیه‌ و پاره‌ له‌ گیرفانیدا نیه‌، ئه‌مه‌ كێشه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه‌."
فازڵ میرانی ئه‌وه‌شی وتبوو" به‌رپرسانی لۆكاڵی یه‌كگرتوو له‌ناو خۆپیشاندانه‌كه‌دا بووه‌، وابزانم به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندیان بووه‌ كابرایه‌ك ناوی بابیرییه‌ برایه‌كی ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تی ئێمه‌یه‌، با مرۆڤ واقیعی بێت. من كه‌ ده‌چمه‌ ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ گوزارشت له‌خۆم ناكه‌م، خه‌ڵكێك كراسه‌كه‌ی حیزبه‌كه‌ی من ده‌بینێت، من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر مامۆستاش بێ، به‌ڵام كراسه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كگرتووی له‌به‌ر دایه‌."

لای خۆیه‌وه‌ خه‌لیل ئیبراهیم وتی" یه‌كه‌م كه‌سی ئێمه‌ چووه‌ وه‌كو خاوه‌ن ماف، سروشتی یه‌ كه‌سی ئێمه‌ به‌شدار بێت. ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ندی ئێمه‌ مامۆستایه‌ یان فه‌رمانبه‌ره‌ سروشتی یه‌ بچێت داوای مافی خۆی بكات هیچ عه‌یبی تێدا نیه‌. عه‌یب ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ ببێته‌ جێگه‌ی پرسیار، سه‌باره‌ت به‌ بوونی په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتوو-ش له‌ناو خۆپیشانده‌راندا په‌رمانتار نوێنه‌ری خه‌ڵكه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌سه‌ر لیستی یه‌كگرتووه‌ به‌ڵام ئه‌و نوێنه‌ری خه‌ڵكه‌ و به‌ڵێنی داوه‌ وه‌ به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌بووه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك چۆته‌ ئه‌وێ وه‌ وێنه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ كه‌ دووسه‌دو په‌نجاییه‌كی به‌رزكردۆته‌وه‌ ئه‌وه‌ هی ئه‌و كاته‌ بووه‌ كه‌ په‌رله‌مانتار نه‌بووه‌ ، وێنه‌كه‌ كۆنه‌ و هی 2017 یه‌."

وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كگرتووی ئیسلام كوردستان ئه‌وه‌شی وت" له‌وانه‌یه‌ كه‌سانێك چووبێته‌ ئه‌وێ و فه‌رمانبه‌ریش نه‌بوو بن، ده‌كرێت پیاوێك چوبێت كه‌ خێزانی فه‌رمانبه‌ره‌ یان ئافره‌تێك چووبێت هاوسه‌ره‌كه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌ یان مامۆستایه‌، زۆرینه‌ی خه‌ڵك ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌و مووچه‌یه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و مووچه‌یه‌ نه‌هات كاریگه‌ری له‌سه‌ر دوكاندار و كه‌رتی تایبه‌ت و ده‌رفه‌تی كار ده‌بێت، واته‌ هه‌موو شته‌كان تۆڕێكن پێكه‌وه‌ گرێدراون له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌موو خه‌ڵكی له‌وه‌دا زیانمه‌نده‌، ماڵێك نیه‌ موچه‌خۆرێكی تێدا نه‌بێت خه‌ڵك هه‌موو برسیه‌ و پاره‌ له‌ گیرفانیدا نیه‌، ئه‌مه‌ كێشه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه‌."

"له‌هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی سه‌ر په‌رله‌مانتاران-مان ناترسین "
ده‌رباره‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی سكاڵا له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتوو (هه‌لز ئه‌حمه‌د) تۆمارده‌كرێت به‌هۆی به‌شداری كردنی له‌و خۆپیشاندانانه‌، وه‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر پۆلیسێك به‌پێ وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دهۆك، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كه‌یان؟

وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردساتن وتی" زۆر سروشتی یه‌، ئێمه‌ له‌پارێزبه‌ندی ناترسین، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یاساین، ئه‌گه‌ر پارێزبه‌ندیش هه‌ڵنه‌گیرێت، براده‌رانی ئێمه‌ هه‌موو جارێك هه‌رشتێك په‌یوه‌ندی به‌ دادگاوه‌ بێت و به‌ سیسته‌می قه‌زاییه‌وه‌ هه‌بێت، ئێمه‌ ئاماده‌ین و ملمان له‌ موو باریكتره‌، "سوپاس بۆ خوا" یه‌كگرتوو نموونه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت و شارستانیه‌ته‌ و حه‌ز له‌ ئۆقره‌یی سیاسی و خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌كات، ئێمه‌ ناترسین با سكاڵای خۆیان بكه‌ن، ده‌ڵێن ده‌ستی پۆلیسێكیان شكاندووه‌، چیه‌ خۆ ئه‌میتایه‌، بڕوسلییه‌ یان جاكیشانه‌ ده‌ستی خه‌ڵك ده‌شكێنێت، ئه‌و قسانه‌ مرۆڤ پێكه‌نینی پێی دێت."

وتیشی" ده‌بێت ئه‌و پرسیاره‌ له‌وان بكه‌ن، بۆچی یه‌كگرتوو تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌، به‌ڵام ئێمه‌ هه‌ین له‌ دهۆك خه‌ڵكمان هه‌یه‌، سروشتی یه‌ له‌ شتێكی یاسایی و شارستانی به‌شدار ببن."

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند" ئێمه‌ حیزبێكی سیاسیین و به‌رنامه‌ی خۆمانمان هه‌یه‌ ئامانج و ستراتیجیاتی خۆمانمان هه‌یه‌، ئێمه‌ خه‌بات ده‌كه‌ین له‌پێناو دۆزی میلله‌تی خۆمان وه‌ له‌پێناو خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی خۆمان وه‌ له‌پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی ئێمه‌ ئه‌زموونێكی ته‌ندروست بێت و به‌ره‌و پێش بچێت و ئێمه‌ سه‌ربه‌رز بین له‌ناو میلله‌تان و خه‌ڵك بتوانیین نموونه‌یه‌كی باشی حكومڕانی پێشكه‌ش بكه‌ین یه‌كگرتوو خه‌باتێكی چاكسازی ده‌كات، چاكسازی ڕشه‌یی و چاكسازی له‌ هه‌موو سێكته‌ره‌كان كه‌ ئه‌مه‌ ستراتیجیه‌ت و به‌رنامه‌و ئامانجی ئێمه‌یه‌، به‌شێوازی مه‌ده‌نی و ئۆپۆزیسیۆنی خۆمان ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ین."

وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئه‌وه‌شی وت" به‌داخه‌وه‌ خۆزگه‌ وانه‌بووایه‌، خه‌ڵكی دهۆك خه‌ڵكێكی ئارامه‌ و هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی ده‌كات وه‌ خه‌ڵكێكی خه‌باتكار و مرۆڤدۆستن له‌گه‌ڵ میلله‌تی خۆیانن، هیچ كات خه‌ڵكی دهۆك له‌گه‌ڵ تێكده‌رنه‌بوون، "سوپاس بۆ خوا" هه‌موومان یه‌كتر ده‌ناسین و تێكه‌ڵاوین، هه‌ر وه‌سفێك بۆ دهۆك كه‌ بوترێت خه‌ڵكی تێكده‌رن، وه‌سفێكی باش نیه‌، ئێمه‌ داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ین له‌و بابه‌ته‌ په‌رپرسانه‌ مامه‌ڵه‌ بكات به‌پێی یاسا و به‌پێی عورف و نه‌ریتی دیموكراتی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه‌ بكات."

"خۆپیشانده‌رانی یه‌كگرتوو داوای مۆڵه‌تییان كردبوو به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌درابوه‌وه‌ "
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌وترێت خۆپیشانده‌ران مۆڵه‌تیان نه‌بووه‌ و داوای مۆڵه‌تی پێش وه‌خته‌یان نه‌كردبوو؟ وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌ڵێت" به‌پێی یاسای خۆپیشاندانی ساڵی 2010 دیاره‌ داوایان كردووه‌ ئێمه‌ وه‌كو حیزب ئاگامان لێی نیه‌ به‌ڵام ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ داوایان كردووه‌ و ڕاشیانگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌و كاتژمێره‌دا گردبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كرێت، وه‌ڵامیش نه‌دراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ناكرێت، ئه‌گه‌ر 48 كاتژمێر تێپه‌ڕی له‌و بابه‌ته‌ (داواكردنی مۆڵه‌تی خۆپیشاندان) ئه‌وه‌ مانای وایه‌ كه‌ ڕوخسه‌تیان هه‌یه‌."

"به‌رده‌وام ده‌بین له‌ ئۆپۆزیسیۆن بوونی خۆمان، په‌یوه‌ندیه‌كانیشمان باشه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا ئه‌و ڕووداوانه‌ی دهۆك چ كاریگه‌رییه‌كی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان؟ خه‌لیل ئیبراهیم ده‌ڵێت" نازانم بۆ ده‌یبه‌نه‌ ئه‌و ئاقاره‌، من باسم كرد كه‌ ئه‌مه‌ ئیشێكی جه‌ماوه‌ری بووه‌، سروشتی یه‌ كه‌سی ئێمه‌ و لایه‌نی ئێمه‌به‌شدار بووبێت، به‌ڵام بڵێیت ئه‌مه‌ ته‌واو خۆپیشاندانێكی حیزبیه‌ نه‌خێر وانیه‌، ئێمه‌ وه‌كو یه‌كگرتوو به‌رده‌وام ده‌بین له‌ ئۆپۆزیسیۆن بوونی خۆمان و له‌خه‌باتی مه‌ده‌نی خۆمان، په‌یوه‌ندیه‌كانیشمان باشه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان."

" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ ڕوونادات جارێكی تر باره‌گاكانمان بسوتێنرێته‌وه‌ "
له‌وه‌ڵامی هه‌ندێك ده‌نگۆ كه‌ باسی له‌ ئه‌گه‌ری سوتانی باره‌گاكانی یه‌كگرتووی ده‌كرد له‌دوای خۆپیشاندانه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ هاوشێوه‌ی ساڵی 2005، وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وتی" نه‌خێر ئێمه‌ هیچ مه‌ترسیمان نه‌بووه‌، وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و شتانه‌ش ڕوو ناده‌ن، شتێكی وا نه‌بووه‌ كه‌ ببێته‌ پاساو."

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌ندامی حزبه‌كه‌تان له‌ دهۆك به‌هۆی به‌شدار كردنیان له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ ده‌ستگیركراوه‌؟ خه‌لیل ئیبراهیم وتی" ئێمه‌ ناپرسین ئه‌و خه‌ڵكه‌ چۆته‌ ئه‌وێ و دێته‌ ماڵی خۆی بگیرێت به‌ر ده‌بێت، ئه‌و بابه‌ته‌ لای ئێمه‌ نییه‌، تیمی پارێزه‌ هه‌یه‌ بۆ هه‌موو كه‌س پارێزه‌ری ئێمه‌شی تێدایه‌ به‌رگری له‌و خه‌ڵكانه‌ ده‌كه‌ن، باسی حیزب نییه‌ به‌ڵكو باسی جه‌ماوه‌ر و فه‌رمانبه‌رانی دهۆكه‌."
دەنگی کوردی ئەمریکا
به‌روار:  19/05/2020
268   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
نووسەر و گووکەر دۆستێکم گوتی عادەتم وابوو کە دەچوومە ئاودەستە گشتییەکان وێڕای هەڵترووشکان وخۆنیقاندن دەستم دەکرد بە دیوار نووسین ! جارێک لە مەهاباد لەوپەڕی تەنگەتاویدا خۆم بە درێژه‌ ...
سیخووڕی سویدی ⚫ له مێژوی 90 ساڵی وڵاتی سوید ، تەنیا 7 سیخوڕ هەبوون . یەکێکیشیان سیخوڕی بۆ عێراق کردووه . ۱- ستیگ بیرگلینگ ۱۹۳۷- ۲۰۱۵ . سیخوڕی بۆ سوپای سۆفیەت کردووه ۱۹۷٦ دا گیر درێژه‌ ...
حەسەنی زیایە سەرناشکێنێت😛 . جارێکیان کاک حەسەنی شیرین زۆر دەخواتەوە. بەقەولی شاعیر ( مەستی مەستان ) دەبێت و توانای بە پێ ڕۆشتنەوەی نامێنێت ! وەلحاسڵ تاکسیەک ئەگرێت، لێرەوە درێژه‌ ...
لە یادی سەد ساڵەی پەیماننامەی سیڤەردا ١٩٢٠/٨/١٠ چۆن کوردستانی باشور بە عێراقەوە لکێنرا؟ خەبات عەبدوڵڵا یەکەم: عێراق وەکو زاراوە عێراق وه‌كو ده‌وڵه‌ت به‌م قه‌واره‌یه‌ى ئێستا درێژه‌ ...
بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 10 augusti kl 11.28 تێچووی دەرکردن یان دیپۆڕت کردنەوەی کەسێک لەسوید کە دەزگەی کۆچ بڕیاری دەرکردنی داوە، لە سەردەمی کۆرۆنا دا دوو بەرابەر بووە. یەکێک لە هۆکار درێژه‌ ...
فڕۆکە جەنگیە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک، لە ناوچەی کێلاشینی سەر بە دەڤەری برادۆست ئۆتۆمبیلێکی هێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراقیان کردە ئامانج. بە پێی زانیاریەکان، درێژه‌ ...
دکتۆرێکی ئەمریکی دەڵێ: لە ئەمریکا هێندە سێکتەری پزیشکیمان پێشکەوتووە کە گورچیلەی نەفەرێکمان دەرهێنا و لە نەفەرێکی ترمان زەرع کرد، دوای 6 هەفتە ئێستا سەلامەتە و بەشوێن کار دا دەگەڕێ درێژه‌ ...
مام مۆتک لەسەر بەحری لەندەنە 😜 مام حاجی جەفعەری سەید عەوڵای قارەمان بە مام مۆتک مەشھور بو بەسەردان ھاتبوە کن کچ و کوڕەکانی لە لەندەن قالە رینگۆی کوڕە گەورەی سێ ساران پێشی من درێژه‌ ...
دوا زەردەخەنەی سەدام ‼ لە دۆنكیشۆتدا بڕگەیەكی قەشەنگ ھەیە؛ سانشۆ پانزا كە دەبینێت دۆنكیشۆتی ئاغای غەمبارە و كەوتۆتە بەحری پەژارەوە، پێیدەڵێت «سەروەرم، خۆ غەم و خەفەت بۆ ئاژەڵ در درێژه‌ ...
نەتەوە یەکگرتووەکان قەڵاچۆکردنی کوردانی ئێزدی لە شنگال بە کۆمەڵکوژی بە ناوکردووە. زۆربەی سیاسەتوانانی سویدیش دەستەواژەی کۆمەڵکوژی سەبارەت بە هێرشی داعش بۆ سەر شنگال بەکار دەهێنن. ب درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   419
کۆی سه‌ردان:   20567687