وام بیستووە. 😛
وام بیستووە 😀
د. شێركۆ عەبدوڵڵا

نەقڵی کفر کفر نییە ئەڵێن:

*مەسئولە گەورەکانی وەزارەتی پەروەردەش مناڵەکانیان خستووەتە شوەیفات.

*گۆڕانیش کە لە سیاسەت تێ ئەگات ئەبێ بە پارتی.

*یاری پۆکەریش کە ھیلاک ئەبێ دەست ئەکات بە تەرەقەو میاو.

*شەرابیش ئەگەر بیەوێ لەناو پیاواندا دابنیشێ عارەق ئەخواتەوە.

*ئەقلیش لە زۆر مەوزوعدا راوێژ بە دڵ ئەکات.

*مودیری کۆمپانیای سامسۆنگیش مۆبایلەکەی ئایفۆنە.

*دائیرەی کارەبای ھەوارەبەرزەش خەتی موەلیدەی راکێشاوە.

*گەڕەکی سەرشەقامیش لە دائیرەی تاپۆ پێی ئەڵێن مەڵکەندی-دەباشان.

*تەنانەت مونا قەھوەچییش لە راپەڕیندا تەقەی کردووە.

*مەسئولیش گەورەش بۆی ھەڵکەوێ تەزبیحی ئەبڵەق ئەدزێ.

*وەزعەکە ئەوەندە قۆڕە نەک دھۆک، خەڵکی بلە و بارزانیش بەتەمای خۆپیشاندانن.

*خودی شەجەریانیش کە حەزی لە جگەرە بێ گوێ لە سەی عەلی ئەسغەر ئەگرێ.

*باوکی سەرۆکی پەڕلەمانیش ھیچ ئومێدێکی بە پەڕلەمان نییە.
به‌روار:  18/05/2020
572   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   387
کۆی سه‌ردان:   29254471