پزیشکانی بەلژیکا بەخێرهاتنی سەرۆکوەزیرانی ووڵاتەکەیان نەکرد

لوقمان غه‌فوور 

دوانیوه‌ڕۆی 17ی ئایار كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی سانت پیتیر له‌به‌لجیكا وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌بڕین پشتیان كرده‌ رێوره‌سمی كه‌ژاوه‌ی هاتنی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان.

به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی زه‌ برۆكسل تایمز، ئه‌م ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌ به‌رامبه‌ر سۆفی ویلمیس سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كه‌مجاره‌ له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ سه‌ردانیان بكات.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ نوسیویه‌تی: "نه‌خۆشخانه‌ی سانت پیتیر له‌ ناوچه‌ی مارۆڵ له‌ برۆكسل یه‌كێكه‌ له‌و نه‌خۆشخانانه‌ی رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه‌ له‌چاره‌سه‌ركردنی تووشبووان به‌ كۆرۆنا ڤایرۆس له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌". 

به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی زه‌ برۆكسل تایمز یه‌كه‌مین نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌وێ چاره‌سه‌ر كراوه‌ كه‌ ئه‌ویش هاووڵاتی (ڤلیب سوبری) بوو كه‌ له‌شاری وۆهان گه‌رابۆوه‌ له‌ چین و بووه‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ به‌لجیكا.

نوێنه‌ری كارمه‌ندان و پزیشكانی هێڵی پێشه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كرۆنا له‌كاتی گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران، تووشی نائومێدی بوون له‌ مامه‌ڵه‌كردنی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كاندا. 

نوێنه‌رانی كارمه‌ندان بۆ رۆژنامه‌كه‌یان رونكردۆته‌وه‌ كه‌ حكومه‌ت توانای چاره‌سه‌ركردنی كه‌مبوونه‌وه‌ی بوودجه‌ی نه‌خۆشخانه‌ و كه‌می مووچه‌ی كارمه‌ندان و كه‌موكورتی فه‌رمانبه‌رانی نییه‌. وێرای ئه‌وه‌ی نارازییوون به‌وه‌ی حكومه‌ت له‌بری چاككردنی مووچه‌ی كارمه‌ندانی به‌توانا هه‌وڵی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ری بێ توانا ئه‌دات.

له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا، جگه‌ له‌ به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا و ئیسیانیا، ئێستا به‌لجیكا خراپترین دۆخی هه‌یه‌ كه‌ تا رۆژی 17ی ئایار ژماره‌ی كه‌یسه‌كانی تووشبوون به‌ كۆرۆنا ڤایرۆس55 هه‌زاری تێپه‌راندووه‌ و مردنیش 9 هه‌زار زیاتره‌.

كۆرۆنا ڤایرۆس COVID-19 گروپێكن له‌ ڤایرۆسه‌ درمییه‌كان. ئه‌م ڤایرۆسه‌ به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه‌، تا له‌ ئه‌نجامدا له‌مانگی 11ی 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی كۆرۆنا ڤایرۆس سارس- 2، له‌شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین. تا رۆژی 17ی ئایار، 4 ملیۆن و 723 هه‌زار كه‌س له‌جیهاندا تووشی نه‌خۆشییه‌كه‌ بوون و زیاتر له‌ 315 هه‌زار كه‌س مردوون.
سەیری ڤیدیۆکە بکە
به‌روار:  18/05/2020
195   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
پەرلەمانتارێکی خانەنشین بە ژنەکەی ئەڵێ؛ ژنەکە واپیربووین و بەرەو مردن ئەڕۆین با پرسیارێکت لێ بکەم، بەس ڕاست جوابم بەرەوە. تا ئێستا خیانەتت لێکردووم.؟ ژنەکەی ئەڵێ؛ یەکجار.! پی درێژه‌ ...
پیاوێک ویستی بەدزییەوە ژنی دووەم بێنێ ئەچێت قسەکانی ئەکا و ئەڵێ ڕۆژی جومعە دێم بۆمارەبڕین ، ژنی یەکەمی پێی دەزانێ ، پیاوەکە شەو نانەکەی دەخواو لێی ئەخەوێ ، بەیانی هەڵدەستێ و باشتری درێژه‌ ...
پیاوێک وویستی ژنەکەی خوی تەلاق بدات . لێیان پرسی ژنەکەت چ عەیبی هەیە ؟؟ ووتی : ئایا کەس عەیبی ژنەکەی خوی دەڵێت ..؟؟ دوای ئەوەی کە تەڵاقی دا لێیان پرسی: ژنی پێشوت چ عەیبی هەب درێژه‌ ...
ھەر ئەمزانی ١- راستە ساڵی ٢٠٢٠ زۆر موزعیج و شووم بوو، بەڵام خوا ھەڵناگرێ شووتییەکەی بێ عەیب بوو. ٢- بیلامانێ قنگی ئێستا زۆر خۆشە، یەک خەیار نابینی قنگەکەی تاڵ بێ. ٣- وتم ب درێژه‌ ...
سەرچاوەیەک لەناو هێزەکانی پاراستنی گەل رایگەیاند، لە سێ مانگی رابردووی شەڕی حەفتانیندا، ٢٩٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و ٤١ی دیکەش بریندارکراون. سەرچاوەیەک لەناو هێزەکانی پارا درێژه‌ ...
پیاوێک ژنێکی جوانی ڕوسیی هێنا . ئەم ژنە ڕۆژوی نەئەگرت . پیاوەکە چوە لای مەلایەک پێی وت " مامۆستا ئەمەوێ ژنەکەم تەڵاق بەم لەبەر ئەوەی ڕۆژو ناگرێ . مامۆستا پێی وت : بیهێنە بۆ لام ب درێژه‌ ...
پایز واتە ئەم پۆستەی میرزا😂🙈 دوگه‌ڵا ناوێرێ بكه‌وێته‌ عه‌رز یه‌كسه‌ر فۆتۆگرافه‌رێكو شاعیرێكی تڕه‌ ئه‌نیشنه‌ سه‌ری. جا له‌ومه‌لا مۆدێلی ئه‌وه‌یه‌ له‌بن دارێكا خۆو بگه‌وزێن درێژه‌ ...
نه‌وا رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوا له‌ سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران ده‌كات سزای له‌سێداره‌دانی زیندانیه‌كی سیاسی كورد هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌. لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌ نا درێژه‌ ...
ناردنەوەی زیاتر و وەرگرتنی کۆچبەری کەمتر تەوەری سەرەکیی سیاسەتی نوێی کۆچە لە یەکییەتیی ئەورووپادا، بەپێی ئەو پێشنیازانەی ئەمڕۆ لەلایەن ئیلڤا یوانسۆن ئەندامی یەکییەتییەکە و بەرپرسی درێژه‌ ...
برادەرێکم ووتی:. شەوێک لەگەڵ چوار برادەرم دەمان خواردەوە و ئەوان زۆر زۆریان خواردبووەوە و خەویان لێکەوت من باشتر بووم. ڕۆشتمە خوارەوە تەکسی یەکم گرت بۆ ماڵەوە کاتژمێر ۱۱ی پێش نی درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   129
کۆی سه‌ردان:   20974488