بەخاک سپاردنی ( کاک مستەفای حەسەنە گەورە) لە دانیمارک
ووڵاتی دانیمارک

‎خۆشەویستان، ئەندامانی فامیلی و هاوڕێ و دۆستان
‎ڕۆژی چوارشەممە (20-5-2020) ماڵئاوایی یەکجارەکی لە باوکی ئازیز و خۆشەویستمان دەکەین.
‎بەخاک سپاردنەکەی لە قەبرەستانی (ڤێستغا کیاکەگۆ - Vestre Kirkegård) دەبێت.
‎سەرەتا مەراسیمێکی ماڵئاوایی بۆ دەگێڕین لە هۆڵی ( نۆردغا کاپێل - Nordre Kapel) لە سەعات دوازدە و چل و پێنج دەقیقەی نیوەڕۆ تا سەعات دووی پاش نیوەڕۆ. (12:45 – 14:00).
‎بەهۆی ڕێنماییە تەندروستیەکانی خۆپاراستن لە پەتای کوڕۆنا (COVID-19) تەنها چل (40) کەس بۆی هەیە لە ناو هۆڵەکە لە کاتی مەراسیمەکەدا ئامادە بێت، بەڵام لە دەرەوەی هۆڵەکە خەڵکی دەتوانن بوەستن و چاوەڕوان بن.
‎دوای سەعات دووی دوا نیوەڕۆ (14:00) کە مەراسیمی ناو هۆڵەکە تەواو بوو هەموومان پێکەوە لەگەڵ دارەمەیتەکەدا کە تەرمی پیرۆزی ئازیز و خۆشەویستمان لەخۆ دەگرێت، بەرەو شوێنی گۆڕەکەی دەچین.
‎هەر کەسێک بیەوێت وتەیەک پێشکەش بکات لە مەراسیمەکەدا پێویستە پەیوەندی بە (هێما مستەفا)وە بکات، وە دوا مۆڵەتیش ڕۆژێک پێش مەراسیمەکەیە. داوای لێبوردن دەکەین کە کەس بۆی نیە لە خۆیەوە لەو مەراسیمەدا هەڵسێت وتە پێشکەش بکات.
‎ڕێنماییە تەندروستیەکانتان بیر نەچێت، هەرچەندە لەوانەیە سەخت بێت بەڵام هەوڵبدەن کە زۆر لە نزیک یەکتریەوە مەوەستن.
‎دوای ئەوەی کە دارەمەیتەکە شۆڕکرایە خوارەوە بۆ ناو گۆڕەکە لە لایەن ئەندامانی خێزانەکەیەوە، ڕێگە دەدرێت بە ئامادەبوانیش کە بێنە سەر گۆڕەکە و خواحافیزی و دوا ماڵئاویی لێ بکەن، بەڵام بەپێی ڕێنماییە تەندروستیەکان هەر جارە نابێت لە دە (10) کەس زیاتر لەسەر گۆڕەکە بوەستن.
‎هیوادارین مەراسیمێکی ئاراممان هەبێت. هەم شوێنی سەرقەبرانەکە بەرفراوانە و هەم کاتیش هەیە کە هەموان بتوانن بەسۆزەوە یادی باوکی ئازیزمان بکەنەوە و ماڵئاوایی لێبکەن.
‎ناونیشان:
Adresse:
Nordre Kapel
Vestre Kirkegårds Allé
15 2450 København SV
‎ڕیزبەندی کات:
‎1. سەعات (12:30-13:00) دەرگای هۆڵەکە دەکرێتەوە.
‎2. سەعات (13:00-14:00) مەراسیم و وتە پێشکەش کردن.
‎3. سەعات (14:00) ڕۆیشتن بەرەو شوێنی گۆڕەکە بە دارەمەیتەکەوە
‎4. سەعات (14:15) دوا ماڵئاوایی لەسەر گۆڕەکە
به‌روار:  16/05/2020
401   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   411
کۆی سه‌ردان:   29228016