دەیان کوردی ئەوروپا لە هەولێرەوە گەیشتە سوید
*ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی دانیشتووی سوید کە بە هۆی قەیرانی کۆرۆناوە لە هەرێمی کوردستان گیریان خواردبوو توانیان بە فڕۆکەیەکی ڕاستەوخۆ لە هەولێرەوە بگەڕێنەوە بۆ فڕۆکەخانەی ئارلاندا لە ستۆکهۆڵـم.
*ئەم گەشتەی ئەمڕۆش دوو سەرەبوو، فڕۆکەکە سەرەتا لە هەولێرەوە ڕاستەوخۆ بە ١١٧ سەرنشینەوە هەڵفڕی بۆ ستۆکهۆڵـم و دواتریش ١٣٩ سەرنشینی لەگەڵ خۆی بردەوە بەرەو هەولێر.
*سەبیحە ساڵح زیاتر لە سێ مانگە لە کوردستان گیری خواردووە و نەیتوانیوە بگەڕێتەوە، بەڵام ئەمڕۆ ئیتر بە هاوسەر و کوڕەکەی شاد بووەوە کە لە شاری ئودێڤالاوە هاتبوون بە شوێنیدا.
هەر لەم پێوەندییەدا
مۆڵەتی فڕین بە چەند گەشتێکی نێوان عێراق و سوید دراوە
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 15/05/2020
765 جار خوێندراوهتهوه
|