کوردێکی ئەڵمانیا دەڵێ: دەمەوێ 100 هەزار کرێکاری کورد بەرم بۆ ئەڵمڵنیا
ئا: ئاوێنە



هەڵۆ سەلیم، ئەو کوردەیە کەلەماوەیەکی کەمدا توانیویەتی بەهۆی چالاکی‌و کارەکانیەوە وەک نمونەی پەنابەری سەرکەوتو ناوببرێت لەلایەن کەناڵی DWی ئەڵمانییەوە کە گەورەترین کەناڵی ئەو وڵاتەیە، هەڵۆ کار دەکات بۆ ئەوەی ١٠٠ هەزار كوڕو كچی تەمەن ١٦ بۆ ٢٠ ساڵ، لەهەرێمی کوردستانەوە وەک کرێکاری جیهانی ببات بۆ ئەڵمانیاو لقی ٣٠ کۆمپانیای ئەڵمانیاش لەکوردستان بکاتەوە، ئەو دەڵێت "دەتوانم سیستمی گەرمی‌و ئاوی گەرم بۆ هەمو شاری هەولێرو دهۆك‌و سلێمانی‌و هەڵەبجه دابنێم بێ ئەوەی پێویستم بەپارەی حكومەت بێت‌، تەنانەت پارەشی دەدەمێ".


هەڵۆ بەئاوێنەی راگەیاند کە لەساڵی ٢٠١٦وە پەنای بردوەتە بەر وڵاتی ئەڵمانیاو پاش ماوەیەکی کەم لەتاقیکردنەوەی زمانی ئەڵمانیدا لەنێو هەزاران پەنابەردا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوەو خوێندنی كاری له ٤٢ مانگەوە بۆ كراوە به ٢٤ مانگ‌و لەسەر ئاستی هەرێمەكانی بەرلین‌و براندنبۆرگ یەكەم بوە لەبەدەستهێنانی بڕوانامەی دبلۆم-داو ئێستا خوێندكاری مایستەیە (بڕوانامەیەکە لەنێوان بەکالۆریۆس‌و ماستەردا)، ئەو وتی "ئێواران خویندكاری كۆلیژی كۆماری ئەڵمانیای فیدرالم بۆ هاوكاری تەكنیكی‌و تاكه پەنابەرم قبول كراوم، دوای تاقیکردنەوەی زمان سەلماندم كه من لەبه شی سیستمی ئاوو ئاوەڕۆو ساردكەرەوەو گەرمكەرەوەو هه وا شارەزام‌و یەكەم كاریشم نۆژەنكردنەوەی ئاوی قامیشلۆ بو لەرۆژئاوای کوردستان".


وتیشی "ماوەی ساڵێکه كار دەكەم بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ ئەڵمانیا بەسپۆنسەری بازرگانانی كوردو ئەڵمانی ١٠٠ هەزار كوڕو كچی كوردی تەمەن ١٦ بۆ ٢٠ ساڵ لەهەرێمی كوردستانەوە وەک كرێكاری جیهانی، بچنه وڵاتی ئەلمانیا بۆ كارو بەدەستهێنانی بڕوانامەی پیشەیی، بەسەرنجدان لەوەی كوردستان زیاتر له ٣٠٠ هه زار ده رچوی زانكۆی بێكاری هەیهو هەوڵم داوە کۆلیژی پیشەسازی لەکوردستان بکرێتەوە لەلایەن کەرتی تایبەتەوەو هەر کەسێك لەو كۆلیژانه بڕوانامە وەربگرێ مافی دەبێت لەدەرەوەی وڵات وەك كرێكار كار بكات".


ئەم پەنابەرە ئاماژە بەوە دەکات کە لەهەوڵیشدایە لقی ٣٠ كارگەی گەورەی ئەڵمانی بهێنێت بۆ كوردستان بەمەبەستی بەرهەمهێنانی کاڵاو کەرەسەی جیاواز تا كوردستان بببێت بەجێگەیەک کە لەبری ئەوەی کۆمپانیا ئەوروپییەکان بەرهەمەكانیان لەئەوروپاوە هەناردە بکەن بۆ ئاسیا، لەكوردستان دروستی بكەن بۆ ئاسیا، ئەو وتی "بۆ نمونه ئامێری سۆلا (Salar) بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا بەتیشكی خۆر، دەتوانرێت سیستمی گەرمی‌و ئاوی گەرم بۆ هەمو شاری هەولێرو دهۆك‌و سلێمانی‌و هەڵەبجه دابنرێت بێ ئەوەی تێچونەکەی لەسەر حکومەت بکەوێت".


هەڵۆ سەلیم، لەبنەچەدا خەڵکی ناوچەی تەق تەق-ی سەر بەشاری كۆیەیە، پێشتر بۆ ماوەی ١٠ ساڵ سەرپەرشتیارو شۆفیری كۆمپانیایەك بوە لەکێڵگەی نەوتی تەق تەق
به‌روار:  14/05/2020
1168   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   676
کۆی سه‌ردان:   29257071