سەرۆکوەزیرانی سوید دەڵێ: تا نیوەی مانگی حەوت سەفەری دەرەوە مەکەن
سەرۆکوەزیری سوید ستێفان لوێڤێن ئەمڕۆ لە کۆنفەرانسێکی چاپەمەنیدا ڕایگەیاند کە وەزارەتی دەرەوەی سوید ڕێنامیی بە هاوڵاتیان دەدات تا ١٥ی مانگی حەوت سەفەری دەرەوەی وڵات نەکەن.
بەڵام سەفەری ناوخۆی سوید کە دوور نەبێت و نزیکی٢ کاتژمێر بە ئۆتۆمبێل بخایەنێت کێشە نابێت بە گوێرەی دەزگای تەندروستیی گشتی.
بەڵام دەبێت بەردەوام خۆمان دور بگرین لە کەسانی بەساڵاچوو و پەیوەندیی نوێی کۆمەڵایەتی درووست نەکەین، بە ڕای یوهان کارلسۆن بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەنردووستی سوید.
سەرۆکوەزیر دیسانیش بە بیری هاوڵاتیانی هێنایەوە کە بارۆدۆخەکە هیچ نەگۆڕاوە و دەبێت بە بەردەوام هۆشیار بین.
ڕادیۆ کوردی سوید
به‌روار:  13/05/2020
1163   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   725
کۆی سه‌ردان:   29262157