مەتەڵی ( وەرە ژوورەوە )؟
برادەرێک دەڵێ:
لە ڕێگەی پەیجێکی فەیسبوکەوە کچێکم ناسی.
دوای دوو سێ مانگ لە هاوڕێیەتی داوای زەواجم لێ کرد، ئەویش ووتی:
ئەگەر ڕاست دەکەی وەرە بۆلای باوکم داوام بکە؟
منیش زۆر بە ئاسایی چومە ماڵەکەیان و قسەم لەگەڵ باوکی کرد ، خوا هەڵناگرێ زۆر پیاوێکی باش و بەڕێز بوو ووتی: کوڕم بڕۆ ئیشەڵا جوابت لێ دەگێڕمەوە..
دوای هەفتەیەك تێلێکم بۆ هات دەنگی کچێک بوو زۆر ناسك و خۆش بوو ووتی :
بێ زەحمەت تا ماڵمان وەرە باوکم ئیشی پێتە؟
منیش زۆر دڵم خۆش بوو بەرەو ماڵی کچەکە ڕۆیشتم ،لە دەرگامدا ئەو کچە دەرگای کردەوە کە تێلەکەی بۆ کردم، واتە خوشکی ئەو کچەی چوومە داوای.
وویستم بڵێم کوا باوکت؟
یەکسەر ووتی:
بێدەنگبە کەس لە ماڵەوە نییە ، پەنجا هەزارم بدەرێ و وەرە ژووەوە پێکەوە ڕادەبوێرین.
منیش ڕەنگم تێکچوو مۆڕەیەكم لە کچەکە کردوو ، بە بێدەنگی ڕۆیشتم و لەو ماڵە دوورکەوتمەوە
وویستم سواری ئوتومبێلەکە بم ، و لەناکاو باوکی کچەکە هاواری کرد ووتی :
وەرە وەرە کوڕم ئەمە سیناریۆیەك بوو ویستمان تاقیت بکەینەوە ، بەلام سەرکەوتوو بوویت .
وەرە پیرۆزە من کچەکەمت ددەمێ.
ئەوەبوو زەواجمان کردوو ئێستا ۱٠ ساڵ بەسەر ئەو ڕووداوەیا تێپەڕیووە.
بەڵام تا ئێستاش کەس نەیزانی کە من گەڕامەوە بۆ ناو ئوتومبێلەکە؟ وویستم بچم پەنجا هەزارەکە
بۆ کچەکە بێنم و بچمە ژووەوە؟ 😂😂😂😂😂😂
گەردنت ئازا نەبێ كۆمێنت نەكەی😝😜
وەرگیراوە
به‌روار:  13/05/2020
951   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   989
کۆی سه‌ردان:   29258556