تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی لە دانیمارک ڕاگەیەندرا.

پەتای کۆرۆنا سێبەری بێکاری و نەبوونی بە سەر زۆرێک لە ووڵاتانی دوونیادا کێشاوە، لەم نێوەدا خەڵکی زەحمەتکێش و نەداری کوردستان زەرەرمەندی یەکەمن، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم بەشە فراوانەی کۆمەڵگەی کوردستانی جێهێشتووە و باکی بە نەبوونی و برسێتی و مەرگی ئەوان نیە.
ئێمە لە پەنای ئەو خێزانە کەمدەرامەتانەیا دەمێنینەوەو جێیان ناهێڵین، ئەوەندەی پێمان بکرێت هاوکار و پشتیوانیان ئەبین، وەرن پێکەوە فریای ئەو خێزانانە بکەوین کە کێشەی بژێویان هەیە، وەرن پەنا و پشتیوانی ئەوان بین، داوا لە هەموو لایەک ئەکەین لە گەڵمانبن و ئەم تۆڕە فراوانتر بکەینەوە ، داواکارین لە هەموو مرۆڤدۆستێک لە ووڵاتی دانیمارک بەم تۆڕەوە پەیوەستبن و هاوکاری و کۆمەکی خۆی بگەیەنینە خەڵکی کوردستان. بۆ پەیوەندی گرتن و ناردنی کۆمەکەکانتان پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفونەوە بکەن:

گوڵزار عەلی 
ژماره ی ته له فون و MobilePay 41434281

تۆڕی هاوکاریی کۆمەڵایەتی لە دانیمارک
11.05.2020
به‌روار:  12/05/2020
976   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   491
کۆی سه‌ردان:   29219433