گورگە بۆرەكان و خەونی عوسمانیەكان....


كۆمەڵەیەكی چەكداری نەتەوە پەرست كە دڵ و جەرگی مرۆڤ دەخۆن لەسەرەتاوە بۆ دژایەتی و لەناوبردنی كورد دامەزرێنران ،ئامانجیان زیندووكردنەوەی خەلافەتی عوسمانیە ،پشتر ئەردۆگان بە تیرۆرست ناوی دەھێنان بەڵام لەكاتی ھێرشی سەر ڕۆژئاوای كوردستان دا دروشمی ئەم گروپەی بەرزكردەوەو وەك باشترین ھێزەكانی توركیا ناساندنی.

گورگە بۆرەكان گروپێكی فاشیلی نەتەوە پەرستن كە بە گروپی كوشتنی ڕەش ناسراوون بە توریكی پێیان دەوترێت (ئۆجاكلەری) لە مانگی كانونی دووەمی ساڵی (١٩٦٠) لەلایەن ژەنڕاڵی نەتەوە پەرستی تورك ئالب ئەرسەلان لەدوای كودەتاكەی ساڵی (١٩٦٠)دامەزرا.

لەسەرەتادا ئەم گرووپە وەك باڵی چەكداری پارتی نەژادپەرستی توركیا دەناسرا ھەر لەسەرەتاوە كەوتنە سەركوتكردنی ناڕەزایەتیەكانی خەڵكی باكوری كوردستان و ئەستەمبوڵ بەرپرسیارن لە دەیان كردەوەی تیرۆرستی و تیرۆركردنی كەسایەتیە كوردو ئەرمەنەكان.

لە ساڵانی حەفتاكاندا گرووپی گورگە بۆرەكان بوون بە ڕێكخراوێكی گەورەی چەكداری و ئابووری و ڕۆشنبیری پەلیان ھاوویشت بۆ ناو داموودەزگاكانی حكومەت وزانكۆكان لەمەوەیەكی كەمدا سەدان ھەزار گەنجیان ھێنایە ڕیزەكانیانەوە بەجۆرێك لەكۆتای ساڵانی حەفتاكاندا یەك ملیۆن ئەندامیان ھەبوو.

لەدوای كودەتاكەی ساڵی (١٩٨٠) كەنعاگورگە بۆرەكانی بەكارھێنا بۆ كپكردنی ناڕەزایەتیەكانی خەڵكی باكوری كوردستان و لەدوای ساڵی (١٩٨٣)وە ئەم گرووپی لەشەڕی پەكەكە بەكارھێنا بەڵام لەسەرەتای ساڵی نەوەدەكان و ھاتنە سەركاری توركت ئۆزاڵ ئەم گروپە وەك گرووپێكی تیرۆرستی ناسێنرا بەڵام لە دوای كودەتاكەی ساڵی (١٩٩٧ )و لادانی نەجمەدین لەسەر كار جارێكی تر لەلایەن بڵند ئەجەوی سەرۆك وەزیرانی ئەوكاتی توركیایەوە جارێكی تر ئەم گرووپە ڕێگای كاركردنی پێدرایەوە بە گشت كوردو پەكەكەدا.

بەڵام لەساڵی (٢٠٠٣)ولە دوای ھاتنە سەركاری ڕەجەب ئەردۆگان ئەم گروپە چالاكیاكانیان قەدەغەكرا بەڵام ھەڵنەوەشایەوە و ئەردۆگان ھەوڵیدا لەڕێگەی بیلالی كوڕیەوە سەركردە لاوەكانی ئەوگرووپە بەلای خۆیدا ڕابكێشێت و ئەردۆگان چەندین جار ئەم گرووپەی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكارھێناوە بەجۆرێك لەكاتی كودەتاكەی ساڵی (٢٠١٦)دا ئەم گروپە بوون ئەردۆگانیان لە ڕووخان پاراست بەھەمان شێوە ئەردۆگان لەساڵانی (٢٠١٨و ٢٠١٩)دا بۆ داگیكردنی عەفرین و ناوچەكانی تری ڕۆژئاوای كوردستان بەكارھێنا .

ئامانجی گورگە بۆرەكان چییە؟
ئەم ڕێخراوە كە ئایدۆلۆژیای نەتەوە پەرستی تورك و ئاینیان لەیەك چوارچێوەدا كۆكردۆتەوە ئامانجیان گێڕانەوەی دەوڵەتی عوسمانی و شكۆی توركە وەك نەتەوەیەكی سەردەست وداگیركردنی ھەموو ئەو ناوچانەیە كە پێشتر لەژێر دەسەڵاتی عوسمانیدا بوون كەلە ئەفەریقا و ئەوروپاو ئاسیای ناوەڕاست وڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی عەرەبیدا بوون وەھەموو ئەوناوچانە بەخاكی تورك دەزانن بەتایبەتی دژی پێكھێنانی دەوڵەتی كوردی لە ھەرجێگاو شوێنێكی دنیا بێت.

ئەم گروپە بە كاری تیرۆرستی تێوەگلاوون لەوانە ڕەشەكووژیە عەلەویەكانی ساڵی (١٩٧٨)ە ڕەشەكوژیەكەی خۆپیشاندانەكانی كورد لە مەیدانی تەقسیمی ئەستەمبوڵ و ھەوڵی كوشتنی پاپی ناپۆڵۆس ولەسەر شەقام و شوێنە گشتیەكاندا دەیان سەركردەو نووسەرو ئەكادیمیستی كوردو ئەرمەنیان لەویا كوشتووە ھەر بۆیە ناوی گرووپی مەرگیان لێناوە

ـ ناوی گورگە بۆرەكان لەچیەوە ھاتووە؟

ھەڵبژاردنی ئەم ناوە بۆ ئەو چیرۆكە ئەفسانەییە دەگەرێتەوە كە باس لەوە دەكات كە گورگێكی بۆر پێشڕەویو ڕێنوێنی هۆزە توركەكانی كردووە كە لەدۆڵی ئیلی گریكۆن بۆ ئەنادۆڵ و ھەربۆیە گورگی بۆر لەلای ئەو گروپە پیرۆزەو بەردەوام بەدەستیان

ئەم گروپە لە دوای شەڕی ڕۆژئاوا ئێستا لە لیبیا دژی سوپای حەفتەر دەجەنگن و جگەلە تورك عەرەب و كورد و چیچانی و ئیگۆر و تاجیكیەكانیشیان بردووەتە ڕیزەكانیانەوە.
د. سەنگەر سەید قادر
به‌روار:  10/05/2020
211   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
نه‌وا رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوا له‌ سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران ده‌كات سزای له‌سێداره‌دانی زیندانیه‌كی سیاسی كورد هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌. لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌ نا درێژه‌ ...
ناردنەوەی زیاتر و وەرگرتنی کۆچبەری کەمتر تەوەری سەرەکیی سیاسەتی نوێی کۆچە لە یەکییەتیی ئەورووپادا، بەپێی ئەو پێشنیازانەی ئەمڕۆ لەلایەن ئیلڤا یوانسۆن ئەندامی یەکییەتییەکە و بەرپرسی درێژه‌ ...
برادەرێکم ووتی:. شەوێک لەگەڵ چوار برادەرم دەمان خواردەوە و ئەوان زۆر زۆریان خواردبووەوە و خەویان لێکەوت من باشتر بووم. ڕۆشتمە خوارەوە تەکسی یەکم گرت بۆ ماڵەوە کاتژمێر ۱۱ی پێش نی درێژه‌ ...
برادەرێکم ووتی:. شەوێک لەگەڵ چوار برادەرم دەمان خواردەوە و ئەوان زۆر زۆریان خواردبووەوە و خەویان لێکەوت من باشتر بووم. ڕۆشتمە خوارەوە تەکسی یەکم گرت بۆ ماڵەوە کاتژمێر ۱۱ی پێش نی درێژه‌ ...
گەنجێکی عەبابەیلێی ئەفسەری فرۆکەوانییە لە ووڵاتی سوید (تۆڵە عەبابەیلێی) تۆڵە لەبەرواری1989/9/30 لەدوای کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە لەدایک بووە، هەرلەبەر ئەمەش بوو ناویان درێژه‌ ...
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا سکاڵا دەکات لە خراپی باری ژیانی و دەشڵێت، موچەکەی بەشی دایەنگای منداڵە تازەکەیان ناکات. رۆژنامەی زی تایمزی بەریتانی لە زاری هاوڕێیەکی نزیکی بۆریس جۆنسۆن درێژه‌ ...
لەسەردەمی حکومەتی تاڵیبان چەندین ڤیدیۆی کووشتن و سەربڕین و بەردبارانکردن بڵاوکرایەوە. لەم ڤیدیۆیەش گەنجێکی ئەفغانی بەبەرد دەکوژن. تکایە ئاگااربە ڤیدیۆکە ترسناکە درێژه‌ ...
7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1012 جار خوێندراوه‌ته‌وه 2 شارپرێس: دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هەدەپە) رایگەیاند، بەڵگەیان لەبەردەستدایه‌ کە دوو هاوڵاتی کورد بەناو درێژه‌ ...
کێڤن بۆف سەرۆکی مۆلۆسیایە، ساڵی ١٩٧٧ لەگەڵ هاوڕێیەکیدا ئەو دەوڵەتەیان لەناو ویلایەتی نیڤادا لە ئەمریکا دامەزراند، کە نە ئەمریکا و هیچ وڵاتێکی تر بە فەرمی دانیان پیادانەناوە، سەرەتا درێژه‌ ...
باڵندەیەکی فلامینگۆ کە پێدەچێت هەزاران کیلۆمەتری بڕی بێت، بۆ یەکەمجار دێتە سەر ئاسمان و خاکی هەرێمی کوردستان و لە دەڤەری برادۆستە دەکەوێتە دەست هاوڵاتیەک. لە چەند رۆژی ڕابردوودا درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   326
کۆی سه‌ردان:   20965360