ڕەبۆ بۆ کۆرۆنا خراپ نییە ‼
هەواڵە زانستی و پزیشکیەکانی ئەڵمانیا
هەواڵێکی باش و مزگێنی بۆ تووشبوانی نەخۆشی ڕەبۆ/ ئاستما ( تەنگەنەفەسی )
هەواڵەکانی ئەمڕۆی ئەڵمانیا، سێشەممە ڕێکەوتی 2020/05/05 ڕایانگەیاند :
پسپۆڕان و زانایان و پزیشکانی ئەڵمانیا :
هەموو ئەو هەواڵانەیان بەدرۆخستۆتەوە کە بەرلەئێستا کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی ڕەبۆ ( تەنگەنەفەسی/ ئاستما )ی پێ ترسێنرابوون، بەوەی کە ئەوان زیاتر و زووتر دووچاری پەتا و ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەبنەوە لەوانی تر، لەڕاستیدا تەواو پێچەوانەکەی دەرچوو !
پسپۆڕان و زانایانی ئەو بوارە پاش پشکنین و لێکۆڵینەوەی ووردی تاقیگەیی، بە ڕوونی ئەوەیان ئاشکراکردووە و بۆیان دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی کە تەنگەنەفەسی ( ڕەبۆ / ئاستما) یان لەگەڵدایە و بە شێوەیەکی بەردەوام و ڕێکوپێك و بێ دابڕان ( پەمپی تایبەت بە هەناسە توندیەکەیان ) ڕۆژانە بەکار ئەهێنن، باشتر و چاکتر بەرەنگاری کۆرۆنا ئەبنەوە و ئەگەری تووش بوونیان بە ڤایرۆسی کۆڤید 19 ی کۆرۆنا زۆر زۆر کەمترە لە چاو کەسێکی ئاساییدا کە هەناسە توندی ( ئاستما ) ی لەگەڵدا نەبێت، هەروەها ڕاشیان گەیاند ، کەسانی ڕەبۆدار پێویست ناکات بەهیچ جۆرێك لەوبارەیەوە خۆیان تووشی دڵەڕاوکێ و ترس و تۆقاندن بکەن، بەکارهێنانی ڕۆژانەی پەمپی ڕەبۆکانیان بەرگریان زیاتر ئەکات بەرامبەر بەو ڤایرۆسە !
فَإِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا
ژێدەر و سەرچاوە: هەواڵەکانی کەناڵی یەکی ئەڵمانی
سۆران قەساب
به‌روار:  08/05/2020
310   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   610
کۆی سه‌ردان:   29261855