کچە کوردێکی ئەڵمانیا گەنجان هەڵدەخەڵتێنێت
ئافره‌تێكی كورد به ناوی ئاشنا كه دانیشتووی وڵاتی ئه‌ڵمانیایه، چه‌ند ڕۆژێكه به كاری ساخته‌چێتیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایایه‌تی فه‌یسبوك گه‌نجان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت.
چه‌ند ڕۆژێكه ئافره‌تێكی كورد به ناوی ئاشنا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ڕاسته‌وخۆ ده‌كاته‌وه به له هه‌مووان ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر لایڤه‌كه‌م share بكه‌ن و كۆمێنت بكه‌ن، ئه‌وا ناوتان ده‌چێته تیر‌و پشكێكه‌وه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتێك له لایه‌ن ڕێكخراوێك به ناوی WDO.
له به‌دواداچوونێكی تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوزدا، ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ئافره‌ته كورده، ساخته‌چێتی ده‌كات و گه‌نجان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكدا به مه‌به‌ستی ته‌نها لایك و كۆمێنت و ئاكتیڤ بوونی په‌یجه‌كه‌ی خۆی.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه هه‌موو لایڤه‌كانی ئه‌و خانمه، هه‌مان لایڤن كه به پرۆگرامێك دووباره ده‌كرێنه‌وه و له هه‌موو ڕاسته‌وخۆكاندا، هه‌مان قسه دووباره ده‌كاته‌وه چونكه هه‌مووی یه‌ك گرته ڤیدیۆیه كه دووباره ده‌بێته‌وه.
خانمه كورده‌كه، ڕاسته‌وخۆكان دووباره ده‌كاته‌وه، ته‌نها بۆ لایك و كۆمێنت و هیچ خاڵاتێكیش به كه‌س نابه‌خشرێت و هیچ گه‌نجێكی كوردیش له هیچ خه‌ڵاتێك یاخود بڕه پاره‌یه‌ك سوودمه‌ند نابێت.
پشتی-نیوز، په‌یوه‌ندی به ڕێكخراوی W.D.O كرد كه 564 لایكی هه‌یه له تۆڕی كۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و له به‌رپرسێكی ئه‌و ڕێكخراوه‌مان پرسی تا چه‌ند ئه‌وان ئاگادارن به‌م تیر‌و پشكه كه گوایه سپۆنسه‌ری په‌یجی ئه‌و خانمه كورده‌یان كردووه بۆ پێدانی بڕه پاره‌یه‌ك و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار، له وڵامدا ڕایانگه‌یاند كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وان ئاگاداری ئه‌و كاره نین و هه‌رگیز داوایان له كه‌س نه‌كردووه، هاوكاری ئه‌وان بخه‌نه تیر‌و پشكه‌وه و ئه‌و خانمه درۆ ده‌كات و گه‌نجان هه‌ڵ ده‌خه‌ڵه‌تێنێت به مه‌به‌ستی قازانجی خۆی بۆ گه‌وره‌كردنی په‌یج و لایك و كۆمێنت.
وه‌ك ده‌بینن، هه‌موو ڕاسته‌وخۆكان یه‌ك گرته ڤیدیۆن كه ڕۆژانه له كاتی جیاوازدا دووباره ده‌كرێنه‌وه به پرۆگرامێك (software) و خانمه كورده‌كه به ناوی ئاشنا بینه‌ران و گه‌نجان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت و پێیان ده‌ڵێت، تا زۆرترین share بكه‌ن، ده‌بنه خاوه‌نی خه‌ڵات و خاوه‌ن كاری خۆیان له لایه‌ن رێكخراوی W.D.O. له كۆتاییشدا كه‌س خه‌ڵات ناكرێت، و ڕێكخراوه‌كه‌یش ئاگای له‌م تیر‌و پشكه نیه و ته‌نها ئه‌و خانمه كورده به مه‌به‌ستی لایك و كۆمێنت بۆ په‌یجه‌كه‌ی خۆی له بینه‌ران سوودمه‌ند ده‌بێت.
له ئێستادا چه‌ند ڕێكخراوێك كه ئاگاداری ئه‌م كاره بوون ده‌ڵێن سكاڵای یاسایی له سه‌ر ئه‌و خانمه تۆمار ده‌كه‌ن و ده‌یده‌ن به دادگا، چونكه ناوی ڕێكخراو به نایاسایی بۆ مه‌رامی خۆی به‌كار ده‌هێنێت و گه‌نجانیش هەڵدەخەڵەتێنێت.
پشتی نیوز
به‌روار: 07/05/2020
727 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|