مەنتیقی مامۆستا و مەنتیقی خوێندکار
قوتابی : بۆچى نزمترین نمرەت پێداوم مامۆستا؟
مامۆستا:چونکە تۆ مێشکت هیچ وەرناگرێ لە عیلمى مەنتیق.
قوتابى:یەعنى تۆ لەهەموو شتێکى مەنتیق تێ دەگەى؟
مامۆستا:بەڵێ بەدڵنیاییەوە.
قوتابى:باشە مامۆستا من سێ پرسیات لێ ئەکەم ئەگەر وەڵامت نه دايەوە ئەوە دەبێ نمرەکەم بۆ دەکەی بە بەرزترین نمرەى پۆل؟
مامۆستا:باشە من ڕازیم پرسیارەکان بێنە؟
خوێندکار:
1.ئەو شتە قانونیە چیە کە هیچ مەنتیقى تیانیە؟
2.ئەوشتە مەنتیقیە چیە کە بێ قانونیە؟
3.ئەوشتە چیە کە نە قانونیە نە مەنتیقیشە ؟
مامۆستا:نازانم
قوتابى:کەواتە نمرەکەم بۆ دەکەی بە بەرزترین نمرە تا وەڵامەکانت پێ بڵێم؟
مامۆستا:ئەوە کردم
خوێندکار :
1.مامۆستا تۆ تەمەنت65ساڵەو کچێکى24ساڵت هێناوە، ئەمە قانونیە بەڵام هیچ مەنتیقى نیە.
2.ئەو کچەش خیانەت لەتۆ ئەکا و ، لەگەڵ کوڕێکى 25ساڵاندایە . ئەمە مەنتیقە بەڵام قانونى نیە.
3. تۆ قوتابیەکى تەمەڵت هەیە لەپۆلەکەدا کە منم و، هیچ لە مەنتیق نازانم ، بەڵام بەرزترین نمرەت بۆ من نوسیووە، ئەمەش نە مەنتیقە و نە قانونیشە..!!
وەرگیراوە
بهروار: 07/05/2020
517 جار خوێندراوهتهوه
|