پەنابەرێکی عێراقی لە تورکیا بە مردوی دۆزرایەوە !
نوێنەری (دەزگای لووتکە بۆ کاری ئاوارە و پەنابەران ) لە تورکیا پێی ڕاگەیاندین ، کە تەرمی پەنابەریکی کورد لە شاری ئیستەنبوڵی تورکیا ، بە مردوی لە مالەکەی خۆی دۆزاوەتەوە
ئاماژەی بەوەشکرد ، تەرمەکە ماوەی ١٠ ڕۆژە لە مالەکەدایە و لە پاش ئاگاداربون لە ڕووداوەکە هێزەکانی ناوچەکە بەمەبەستی توێکاری پزیشکی ، تەرمەکەیان ڕەوانەی دادوەری پزیشکی کردوە ، هۆکاری گیانلەدەستدانەکەشی بۆ بونی نەخۆشی شەکرە گەڕێنراوەتەوە کە ماوەی ١٠ ساڵە هەڵگری ئەو نەخۆشه بووە .
ئەو پەنابەرە ، کوردە و بەڕەگەز ئێراقی بووە ، ناوی تەواوی (داود سلێمان عوسمان)ە و خەڵکی شاری کەرکوکە بووە ، ماوەی ١٠ ساڵە لە شاری ئیستەنبوڵی تورکیا ژیان بەسەردەبات ، چەند ڕۆژێک پێش ایستا تەرمەکەی بە مردوی لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە.
ئاری جەلال
بهروار: 06/05/2020
496 جار خوێندراوهتهوه
|