شاعیری میللی فالح حەسون دەڕاجی و مالیکی
شاعیری میللی عێراقی فالح حەسون دەڕاجی کەلە هەشتاکاندا نزیکەی 200 شیعری لەسەر سەدام و سوپای عێراقی لەڕۆژگاری جەنگی ئێران عێراق نوسیوە، نمونەی ئەو کەسانەیە کەبەدڵی بەرپرسەکەی قسەئەکات و ختوکەی حەزەکانی ئەدات.
فالح دەڕاجی کۆمەڵێک لەشیعرەکانی لەسەر سەدام کراون بەگۆرانی و سردوو، دانەیەکیان بەناوبانگە لەسەر سەدام و دەڵێت:
ئەم خۆرە لەکوێوە هەڵهاتوە؟ لەوێ لەعۆجەوە "گوندەکەی سەدام".
بەڵام ساڵی 2009 لەسەردانێکیدا بۆ لای نوری مالکی دوای داواکردنی بڕینەوە مووچە بۆ شاعر و هونەرمەند و وەرزشکارانی دێرین، داوای لەمالکی کرد کە ئەو قەڵەمەی بەدیاری بداتێ کەحوکمی لەسێدارەدانی سەدامی پێ ئیمزاکراوە!
تێبینی: فالح حەسوون لەدایکبووی 1950 یە و ئێستا لەئەمەریکا دەژی.
لینکی گۆرانیەکی لەسەر سەدام:
سەیری ڤیدیۆکە بکە
توانا عوسمان
بهروار: 05/05/2020
427 جار خوێندراوهتهوه
|