نوکتەی (لەخۆشیدا مردم )
ڕۆژی قیامه‌ته، خه‌ڵک له‌سه‌ره‌دا وه‌ستاوه بۆ موحاسه‌به پیاوێک له‌وه‌ی پێشه‌وه‌ی ده‌پرسێ:
"کاکه تۆ بۆ مردی؟"
ئه‌ویش ده‌ڵێ:
"وه‌ڵڵا من له خۆشی‌دا مردم." پیاوی یه‌که‌م ده‌پرسێته‌وه:
"کاکه چۆن خه‌ڵک له خۆشی‌دا ده‌مرێ؟"
ئه‌ویش ده‌ڵێ:
"کاکه، من ژنێکم هه‌بوو خه‌ڵکی بێ‌ویژدان ده‌یان وت که گوایه داوێنپیسه.
ڕۆژێک پێیان وتم که ژنه‌که‌م دۆسته‌که‌ی لایه ئه‌گه‌ر بچمه‌وه ماڵه‌وه به چاوی خۆم ئه‌یبینم. منیش به‌په‌له چوومه ماڵه‌وه بینیم ژنه‌که‌م نوستبوو. ژێر سیسەم‌ەکە گه‌ڕام که‌سی لێ نه‌بوو، ناو که‌نتۆر گه‌ڕام که‌سی لێ نه‌بوو، موبه‌ق که‌سی لێ نه‌بوو، ژێرزه‌مین که‌سی لێ نه‌بوو منیش له خۆشی‌دا مردم."
پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ده‌ک خوا بتگرێ. ئه‌گه‌ر ده‌رگای فرێزه‌ره‌که‌ت بکردایه‌ته‌وه نه تۆ له‌خۆشیدا ده‌مردی و نه منیش ڕه‌ق ئه‌بوومه‌وه.
به‌روار: 04/05/2020
515 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|