ژنێكی مه‌زن ( هێلێنا ڤینسون )
ژنیكی مه‌زن ( هێلێنا سڤینسون ) ناتوانم له‌یادی بكه‌م
((١٨ سال ٦٠ بۆ ٧٠ منالی بی دایك وباوكی ئه‌نفالكراوی به‌خێوكرد))
2017.5.2
چه‌ند جاری تر باسی هیلینا سڤینسونم كردوه ، ئه‌وا ئه‌مروش به‌بۆنه‌ی ٣ سال تیپه‌رین به‌سه‌ر ناشتنه‌كه‌ی به‌كورتی جه‌ند دیڕیكی له‌سه‌ر ده‌نوسم جونكه من ئیلهامم له مه‌زنی ئه‌و ژنه وه‌رگرتوه و شانازیش ده‌كه‌م كهبومه هاورییی و كردمه ئه‌ندامی فه‌خری چاك
هیلینا له‌١٩٩٢ نزیك به ٧٠ منالی خه‌لكی ئه‌نفالكراوی بی دایك وباوكی گرته ئه‌ستو ١٨ سال به‌ته‌نها به‌خیوی كردن و كۆمه‌كی بۆپه‌یدا ده‌كردن به‌لام بهدهروزه په‌یداكردن تاههموانی پیگه‌یاند ، له ٢١سالهی یادی ئه‌نفال له‌سوید كۆریكمان بۆسازكرد وتی داوام لهتهها به‌رواری نوێنه‌ری حكومه‌ت كردوه كۆمه‌كم بكه‌ن ههروهلامیشی نه‌داومه‌ته‌وه ؟
هیلینا ژنیكی رزگاربوی جوله‌كه‌بوو به‌لام هه‌موو بنه‌ماله‌كه‌ی لهناوجوبوو ، بۆیه له‌گه‌ل ٥٠ هاوریی له‌سوید زیاتر له ٥٠ سال هه‌فتانه دهجونه زانكۆ و خوێدگاكانی هه‌موو سوید باس لههولكۆستی جوله‌كه‌كانیان ده‌كرد .... هاوكات ٢ منالی ئهدوپتیراكردبوو كه‌هه‌ردوكیان هی ئه‌فریقا بوون
به‌رله‌مردنی ته‌له‌فۆنم بۆكرد وتم هیلینا من قه‌ت له‌یادت ناكه‌م كورد قه‌رزاری تویه ... وتی سوپاس من بۆخۆم و باوه‌ری خۆم كردومه ..... بۆیه كه‌مرد ٦ كاتژمێر به‌شه‌مه‌نده‌فه‌ر دوربوم نه‌متانی نه‌چم به‌شداری نه‌كه‌م ... تاده‌مرم و هه‌ركاتیك كۆل بده‌م وبیتاقهت بم ئیلهامی جوانی و قوربانی وئیراده هیلینا كان دههینمه پیش چاو و وزه‌م پی ده‌داته‌وه.
سوپاس بۆكاك شێرزاد عزیز و هاورییانی مالمۆ و لوند و كاك شاخه‌وان شورش لههیلسنگبوری كهبهحهماسهوه به‌شداریان كرد و گولیكی گه‌وره‌یان به ئالای كوردستان له‌سه‌ر تابوته‌كه‌ی دانا ... بیرت ده‌كه‌م هیلینا ، جیهان پیویستی به‌و مروڤانه‌یه خه‌لك فیره مروڤایه‌تی بوون بكات
قادر نادر
بهروار: 04/05/2020
347 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|