کوژرانی پەنابەرێکی کورد لە بۆسنە
سکوریتی ،، بۆسنە،، پەنابەرێکی کورد دەکوژن.

لە #وڵاتی_بۆسنە سکوریتی کەمپی #هەجیج بە دار پیاوێکی 53 ساڵی کورد بە ناوی ،، احمد محمود عمر ،، خەڵکی مەسیفی سەر بە شاری هەولێر دەکوژن.

ناوبراو خۆی دوو کوڕ دوو کچی لەناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٩وە بەمەبەستی چارەسەری نەخۆشی بەرەو ئەوروپا بەڕێ دەکەون، لەیەکێ لەکەمپەکانی #سایڤۆی پایتەختی بۆسنە، بەناوی #هەجیج، بەناچاری دەمێننەوە، مانگێک و دەرۆژ لەمەوپێش کێشە لە نێوان پاکستانیەکانی نیشتەجێی ئەو کەمپە و کوردەکان دروست دەبێت.

لەسەر ئەوەی پاکستانیەکان وێنەی ئەو خێزانانە بڵاو دەکەنەوە لە ئەنتەرنێتدا ، سکوریتی بە مەبەستی ناوبژی دەکەوێتە نێوانیان لە نێوەندەدا دارێک دەکێشن بە سەری هاوڵاتی #احمد_محمود دا پاش مانەوەی بۆماوەی مانگێک و شەش ڕۆژ لە ژێر هەناسەی دەستکردا ڕێکەوتی 2 /5 /2020 گیان لەدەستدەدات.

کەمپی #هەجیج نزیکی 600 پەنابەری تێدایە، کە 180 پەنابەریان کوردن .
ئاری جەلال
به‌روار:  04/05/2020
426   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   965
کۆی سه‌ردان:   29258441