ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایکبوونی شێرکۆ بێکەسە
مەریوان قانیع
ڕۆژی لە دایکبوونی یەکێک لە شاعیرە ھەرە گرنگەکانی میلەتی ئێمە و یەکێک لە دەنگە شیعرییە ھەرە دەگمەنەکانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست شێرکۆ بێکەس شاعیری دارستانێکە ناوی مێژووی کوردستانە، دارستانێک پڕ لە درەخت و باڵندە و سەدا و تاوان و کەوتن و ھەستانەوە و شۆڕش و خیانەت و غەدر و بەرگرییکردن و مردن و سوتان و شەھدیبوون و لە دایکبوونەوەی تازە و بەردەوام، کەم شاعیر ھەیە ھێندەی شێرکۆ بێکەس ھەموو ئەزموونە ئەدەبییەکەی تەرخانکردبێت بۆ باسکردنی دیوە ڕووناک و تاریک و ناسک و کوشندەکانی ئەو دارستانە، ئەو دارستانە کە ناوی کوردبوون و مێژووی کوردبوونە.

ئەم پیاوە لە ”داستانی ھەڵۆی سور“ەوە بۆ ”دەربەندی پەپولە“ و بۆ ”ئێستا کچێک نیشتیمانە“، سەردەکات بەناو جەھەنەمە جیاوازەکانی ناو ئەم دارستانەدا، بەناو تونە گڕاویەکانی ئەم دارستانەدا تێدەپەڕێت، کارەسات و ئیرادەگەرییەکانی ناوی دەبینێت، لەم دارستانەدا ھەم خۆی دەسوتێت و ھەم زمانەکەی، ھەم شیعر و ھەم ھاوڕێ و دۆستەکانی، ھەم یادەوەریی و ھەم چاوەڕوانییەکانی.

کە لەو سەریشەوە بە کۆڵێک بیماریی و دەریایەک دڵشکان و باوەشێک پیربوونەوە دەگەڕێتەوە، ھەموومان دەباتە ناو وردەکارییەکانی ئەم سەفەرە جەھەنەمییەوە لە تێکست، ھەموومان دەکات بە شایەت و بینەری ئەو سەفەرە ئەفسانەییە ترسناکە و دەمانکات بە بەشێک لەو زمانەی کە خەریکی نووسینەوەی خۆی و نووسینەوەی ئەو جیھانەیە کە تیایدا ئامادەیە.

کەم شاعیر ھەیە وەک شێرکۆ بێکەس دەستی میلەتێک بگرێت و بەردەوام بیبابەتەوە ناو وردەکارییەکانی ئەو جیھانەوە کە تیایدا دەکەوێت و ھەڵدەستێتەوە، لە خەمی ئەوەدابێت ھەڵقە سەرەکییەکانی ئەو جیھانە لە یادنەکرێن و ئەو برین و تاوانانە لە یاداوەریدا نەسڕێنەوە کە مرۆڤی ئەم جیھانەی کردوە بە مرۆڤێکی تایبەت، بە تێکەڵێکی ئاڵۆز لە برین و وەڕسبوون و خەون، مرۆڤێک ھەمیشە ھەندێک ئاسۆی تایبەت ئەدۆزێتەوە و ھەمیشەش چەندان ئاسۆی بەسەردا دەڕوخێت و لەژێر وێرانەی تەپوتۆزەکانییەوە دێتەدەر.

شیعری شێرکۆ بێکەس شیعری مرۆڤێکە بە تەنھا لە ڕمانی گەورە و بەربەریەریەتی گەورە و خیانەتی گەورە دەڕوانێت، بەتەنھا لە مردن و لە دایکبوونەوەی خۆی دەڕوانێت، بە تەنھاش بە دیارچاوی خۆی و بە دیارچاوی جیھانەوە دەمرێت و دەکوژرێت.

ئەم شاعیرە لە ”داستانی ھەڵۆی سور”دا وردەکارییەکانی ئەو ئیرادە ناوەکییە دەنووسێتەوە کە مرۆڤی تێکشکاو دەگۆڕێت بۆ ”بوونەوەرێکی بەرگریکەر“، بۆ بوونەوەرێک واز لە خەونی گۆڕانی دونیا و گۆڕانی خود و دزۆینەوەی ئایدیالی گەورە ناھێنێت. لە ”دەربەندی پەپولە“دا حیکایەتی شکانێکی گەورە و لەدەستدانێکی ھەمەلایەنی ھەمووشتێک و برینداربوونێکی سەرتاسەریی مرۆڤبوونی ئەم مرۆڤە دەنووسێتەوە، حیکایەتی خەمباری گۆڕانی ”مرۆڤی بەرگریکار“ بۆ ”مرۆڤی مەنفا“، مرۆڤێک کە تەنھا یەک ئەگەری بۆ مانەوە و پاراستنی مرۆڤبوونی خۆی لەبەردەمدا ماوەتەوە: تەنھایی.

لە دواھەمین بەرھەمی گرنگیشیدا، ”ئێستا کچێک نیشتیمانمە“، ئیتر ئەو تەنھاییە کە لە دەرەندی پەپولەدا ئاکارێکی کۆیی و دەستەجەمعی ھەیە، تەنھایی میلەتێک لەناو میلەتانی دونیادا، دەگۆڕێت بۆ تەنھاییەکی تاکەکەسیی و گیرخواردنە بەدەست ھەمووشتێکەوە، لە پێش ھەمووانیشەوە گریخواردن بەدەستی نیشتیمانەکەی خۆیەوە.

سەفەری شێرکۆ بێکەس بەناو شیعر و مێژوو و شوێنە جیاوازەکانی دونیادا، سەفەرێکی تراژیدییە، بە بەرگریی دەستپێدەکات و بە تەنھایی کۆتاییدێت، لە شۆڕشەوە دەمانگوازێتەوە بۆناو گەڕان بەدوای ئافەرتێکدا ھەموو خۆشەویستی خۆمانی پێببەخشین، لە نیشتیمانەوە دەستپێدەکات بە مەنفا کۆتاییدێت، مەنفا لەناو نیشتیمان خۆیدا.

لە ڕۆژی لە دایکبوونی ئەم شاعیرە دەگمەنەدا وەک خوێنەرێک لە بەردەم تێکستەکانیدا ھەست بە خەزان و پایزێکی زەردە دەکەم کە ھەم سەرمایەتکی تایبەتمان پیائەدات و ھەم لە دارستانێکدا نیشتەجێمان دەکات کە لە شیعر و ئازارێکی زۆر دروستکراوە.
ئێن ئاڕتی
به‌روار:  02/05/2020
144   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
نه‌وا رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوا له‌ سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران ده‌كات سزای له‌سێداره‌دانی زیندانیه‌كی سیاسی كورد هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌. لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌ نا درێژه‌ ...
ناردنەوەی زیاتر و وەرگرتنی کۆچبەری کەمتر تەوەری سەرەکیی سیاسەتی نوێی کۆچە لە یەکییەتیی ئەورووپادا، بەپێی ئەو پێشنیازانەی ئەمڕۆ لەلایەن ئیلڤا یوانسۆن ئەندامی یەکییەتییەکە و بەرپرسی درێژه‌ ...
برادەرێکم ووتی:. شەوێک لەگەڵ چوار برادەرم دەمان خواردەوە و ئەوان زۆر زۆریان خواردبووەوە و خەویان لێکەوت من باشتر بووم. ڕۆشتمە خوارەوە تەکسی یەکم گرت بۆ ماڵەوە کاتژمێر ۱۱ی پێش نی درێژه‌ ...
برادەرێکم ووتی:. شەوێک لەگەڵ چوار برادەرم دەمان خواردەوە و ئەوان زۆر زۆریان خواردبووەوە و خەویان لێکەوت من باشتر بووم. ڕۆشتمە خوارەوە تەکسی یەکم گرت بۆ ماڵەوە کاتژمێر ۱۱ی پێش نی درێژه‌ ...
گەنجێکی عەبابەیلێی ئەفسەری فرۆکەوانییە لە ووڵاتی سوید (تۆڵە عەبابەیلێی) تۆڵە لەبەرواری1989/9/30 لەدوای کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە لەدایک بووە، هەرلەبەر ئەمەش بوو ناویان درێژه‌ ...
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا سکاڵا دەکات لە خراپی باری ژیانی و دەشڵێت، موچەکەی بەشی دایەنگای منداڵە تازەکەیان ناکات. رۆژنامەی زی تایمزی بەریتانی لە زاری هاوڕێیەکی نزیکی بۆریس جۆنسۆن درێژه‌ ...
لەسەردەمی حکومەتی تاڵیبان چەندین ڤیدیۆی کووشتن و سەربڕین و بەردبارانکردن بڵاوکرایەوە. لەم ڤیدیۆیەش گەنجێکی ئەفغانی بەبەرد دەکوژن. تکایە ئاگااربە ڤیدیۆکە ترسناکە درێژه‌ ...
7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1012 جار خوێندراوه‌ته‌وه 2 شارپرێس: دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هەدەپە) رایگەیاند، بەڵگەیان لەبەردەستدایه‌ کە دوو هاوڵاتی کورد بەناو درێژه‌ ...
کێڤن بۆف سەرۆکی مۆلۆسیایە، ساڵی ١٩٧٧ لەگەڵ هاوڕێیەکیدا ئەو دەوڵەتەیان لەناو ویلایەتی نیڤادا لە ئەمریکا دامەزراند، کە نە ئەمریکا و هیچ وڵاتێکی تر بە فەرمی دانیان پیادانەناوە، سەرەتا درێژه‌ ...
باڵندەیەکی فلامینگۆ کە پێدەچێت هەزاران کیلۆمەتری بڕی بێت، بۆ یەکەمجار دێتە سەر ئاسمان و خاکی هەرێمی کوردستان و لە دەڤەری برادۆستە دەکەوێتە دەست هاوڵاتیەک. لە چەند رۆژی ڕابردوودا درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   276
کۆی سه‌ردان:   20964805