هەزاران کەس 4 کیلۆمەتر سەرەیان بۆ ژەمێک خواردن گرتوە

خەندان-
بەهۆی رێکارەکانی کۆنترۆڵکردنی تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخستنی ناوەندەکانی بازرگان و قەدەغەی ئیش لە ئەفریقای باشور، ژمارەیەکی زۆری دانیشتوانی ئەو وڵاتە روبەڕوی قاتی و قڕی بونەتەوە.

هەزاران هاوڵاتی لە شاری سێنتوریەن توانای کڕینی ژەمێک خواردنیان نیە و پەنا بۆ دەزگا خێرخوازیەکان دەبەن لەپێناو یەک قاپ خواردندا
بەگوێرەی راپۆرتی دەزگا چاودێرەکان، هەزاران هاوڵاتی لە شاری سێنتوریەن توانای کڕینی ژەمێک خواردنیان نیە و پەنا بۆ دەزگا خێرخوازیەکان دەبەن لەپێناو یەک قاپ خواردند
لەلایەن دەزگایەکی خێرخوازی ئیسلامیەوە لەو شارە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکراوە
لە هەڵمەتێکی خواردن دابەشکردندا کە لەلایەن دەزگایەکی خێرخوازی ئیسلامیەوە لەو شارە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکراوە، ژمارەیەکی زۆر کەس داوای یارمەتیان کردوە.

بەدرێژایی نزیکەی چوار کیلۆمەتر سەرە بۆ وەرگرتنی ژەمێک خواردن گیراوە
لەگرتە ڤیدیۆیەکدا کە بە فرۆکەی بێفرۆکەوان تۆمارکراوە دەردەکەدوێت، بەدرێژایی نزیکەی چوار کیلۆمەتر سەرە بۆ وەرگرتنی ژەمێک خواردن گیراوە، کە بەگوێرەی زانیاریەکان بڕی خواردنەکە بە "دڵۆپێک ئاو لە زەریادا" ناوی هێنراوە.

سەیری ڤیدیۆکە بکە
به‌روار:  02/05/2020
415   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   714
کۆی سه‌ردان:   29255162