زرێپۆشێک تێکشکێندرا و پێنج سەربازی تورک کوژران
گەریلاکان لە گابار زرێپۆشێکیان کردە ئامانج، زرێپۆشەکە تێکشکێندرا و پێنج سەربازی سوپای داگیرکەری تورک تێیدا کوژران.

 ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکیی گەریلاکانی دژی سوپای داگیرکەری تورک لە گابار ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەکردنەوەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەر، هێزەکانمان ڕۆژی ٢٧ی ئەم مانگە کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ، لە نێوان مەیدانی دێرەگوڵ و بارەگای گردی جۆتیار لە گاباری سەربە شرناخ، دژی زرێپۆشێکی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا، هێزەکانمان لە نزیکەوە زرێپۆشەکەیان کردە ئامانج، زرێپۆشەکە تێکشکێندرا و پێنج سەربازی تێدا کوژران، دوای چالاکییەکە سوپای داگیرکەری تورک بە هێلیکۆپتەر کوژراوەکانی دوور خستەوە، یەکینەکەمان بە سەلامەت گەیشتەوە بارەگای خۆی.

هێرشی ئاسمانی

هەروەها هاتووە: ڕۆژی ٣٠ی ئەم مانگە (ئەمڕۆ) کاتژمێر ٠٢:٣٠ خولەکی بەرەبەیان، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک مەیدانی ساجا لە زاپ-یان بۆردوومانکرد، ڕۆژی ٢٩ی ئەم مانگەش کاتژمێر ١١:٠٠ی شەو مەیدانی گوندی مێلێ لە زاپ بۆردوومانکرا، لە بۆردوومانەکاندا، هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.

ڕۆژنیوز
به‌روار:  02/05/2020
318   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   704
کۆی سه‌ردان:   29262250