سوید ئەو پەنابەرانە نانێرێتەوە کە بڕیاری دیپۆرتکردنەوەیان هەیە.
ئیمڕۆ ڕۆژی شەممە 2020.4.4 تەلەفیزۆنی سوید ئەم هەواڵەی بڵاوکردەوە:
بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە پۆلیسی سوید، ئەو پەنابەرانەی ئازاد کرد کە نێگەتیڤیان هەیە و ، لەزیندان دانرابوون بۆ دیپۆرتکردنەوەی ووڵاتەکانیان.
سەرۆکی پۆلیسی سنوور ( پاتریک ئێنگسترۆم ) دەڵێ:
زۆربەی ووڵاتان سنوورەکانیان داخستووە، بۆیە ناتوانن هیچ پەنابەرێک بنێرنەوە و ئەوانەی لە زیندانیش ئامادەی ناردنەوە کرابوون ئازاد کراون.
بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفیزیۆنی سوید، 17000 پەنابەر کە نێگەتیڤیان وەرگرتووه، بڕیاری ناردنەوەیان هەیە بۆ ووڵاتەکانی خۆیان.
12000 لەو پەنابەرانە خۆیان شاردۆتەوە و بە ڕەش دەژین.
بهروار: 05/04/2020
378 جار خوێندراوهتهوه
|