سەرتاشی کەنەدی

سەرتاشێکی کەنەدی زۆر زیرەک بوو،
پارەی وەرنەئەگرت بەرامبەر سەرتاشین .
بازرگانێکی ئاڵتون کە ئەمریکی بوو ھاتە لای وسەری بۆ تاشی، بازرگانەکە ویستی پارە بدات بە سەرتاشەکە بەڵام وەرینەگرت و ووتی:
من بۆ پارە ئیش ناکەم ئەمەوێت تەنھا خزمەتی خەڵکی بکەم !
بازرگانە ئەمریکیەکە سوپاسی کردو ڕۆیشت !
بۆ ڕۆژی دوای سەرتاشەکە گەڕایەوە کە دوکان بکاتەوە ،بینی لەپێش دەرگای دوکان ئەنگۆستیلەیێکی ئاڵتونی گران بەھا دانراوە، پێکەنی و زانی ھی بازرگانە ئەمریکیەکەیە !!
ڕۆژی دوایی کوڕێکی فەرەنسی کە بازرگانی بۆن (عەتر) بو، ھات سەری چاک بکات، بەڵام سەرتاشەکە ڕەتی کرەوە کە پارەی سەرتاشینی لێ وەرگرێت.
بۆ ڕۆژی دوایی ھات دوکانی کردوە، بینی شوشەیێکی بۆنی زۆر گران بەھا لەبەردەم دوکانەکەی دانراوە، پێکەنی و زانی ھی کوڕە بازرگانە فەڕەنسیەکەیە.
بۆ ڕۆژی دواتر گەنجێکی کورد ھاتە لای سەری بۆ تاشی، کوردە ویستی پارە بدات بەڵام سەرتاشەکە وتی من بەپارە سەرناتاشم، مەبەستم تەنها خزمەتی خەڵکی وچاکەیە، کوڕە کوردەکە سوپاسی کردو دوکانەکەی جێھێشت !!
سەرتاشەکە بۆ ڕۆژی دوایی ھات دوکانەکەی بکاتەوە، سەیری کرد زیاد لە سی کەس لەبەردەم دوکانی خاوەن سەرتاشەکە وەستاون چاوەڕوانی ئەون !
سەرتاشەکە وتی : ئێوە کێن ؟؟؟؟؟!!
وتیان : ئێمە لە لایان حەمەوە ھاتوین کەدوێنێ بە خۆڕایی سەرت بۆ چاککردبو. 😀
وەرگیراوە
به‌روار:  04/04/2020
1443   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   655
کۆی سه‌ردان:   29234032