ڕەنگە دەرمانی کۆرۆنا زووتر بکەوێتە بازاڕەوە

کۆنسرسیۆمێکی نێونەتەوەیی توێژەران کە توێژەری سویدیشیان تێدایە هیوادارن بەم زووانە دەرمانێک بۆ چاککردنەوەی نەخۆشانی بەدحاڵی کۆڤید-١٩ بخەنە بازاڕەوە.

عەلی میرعەزیمی پرۆفیسۆری ئەنیستیتۆی کارۆلینسکا پێی وایە ئەم دەرمانە کە بە (ACE2) ناودێر کراوە لە چەند مانگی داهاتوودا دێتە بازاڕەوە.
میر عەزیمی دەڵێ ئێمە ئێستا خەریکی تاقیکردنەوەی ئەو دەرمانەین لە لوولەی تاقیکردنەوەدا و دەسکەوتی زۆر دڵخۆشکەرمان هەیە لەوەی کە کاریگەریی زۆر باشی لەسەر نەخۆشییەکە هەیە
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە

به‌روار:  04/04/2020
501   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   674
کۆی سه‌ردان:   29262032