ژنە هونەرمەندێکی باکوور پاش288 ڕۆژ مانگرتن گیانی سپارد
ژنە هونه‌رمه‌ندێك، دوای ٢٨٨ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن گیانیلەده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ هێلین بۆله‌ك، هونه‌رمه‌ند و ئه‌ندامی گروپی یۆرووم، دوای مانگرتنی بۆ ماوه‌ی ٢٨٨ ڕۆژ له خواردن، لە ماڵەکەی خۆیدا گیانیلەدەستدا.
هێلین بۆله‌ك، ساڵی ڕابردوو لەگەڵ ئیبراهیم گۆکچەک، ئه‌ندامی گروپی هونەریی یۆرووم، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی دەوڵەتی تورکەوە ده‌ستگیركران، دوای ئەوەش لە ماڵه‌كه‌ی خۆیدا مانگرتنی له چالاكیی و خواردن ڕاگەیاند.
دوای گیانلەدەستدانی هێلین بۆله‌ك، گروپی یۆروم ڕایگەیاند "داوا لە هەموو کەسێک دەکەین لە ماڵی بەرخۆدان خاوەنداری لە شەهیدەکانمان بکەن".
ڕۆژنیوز
به‌روار: 04/04/2020
400 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|