لە سوید تەلەفۆنێک به کوردی دەربارەی کۆرۆنا کەوتە کار
جێێ باسە ئەم هێڵی تەلەفۆنە لە سوید لە ئەمڕۆوە هەموو ڕۆژانی ئاسایی هەفتە، لە نێوان کاتژمێر پێنجی ئێوارە تا نۆی شەو کراوەیە، بۆ بڵاوکردنەوەی زانیارى و ڕێنمایى دروست، یاخود ئامۆژگارى سهبارهت به ڤایروسی كۆرۆنا.
ماریا ماگنوسۆن بەرپرسی بەشی تەندرووستی هاوڵاتیان لە نەخۆشخانەکانی ڕۆژئاوا دەڵیت
ـ زۆر کەس لە دانیشتووانی سوید زمانی بۆ نموونە کوردی و فارسی قسە دەکەن و زانیاری دروستیان پێ ناگات، بۆیە پێمان باش بوو ئەم خزمەتگوزارییە هەبێت.
هەر لەم پێوەندییەدا
بهروار: 03/04/2020
410 جار خوێندراوهتهوه
|