تەلەفۆنی کرێچی بۆ خاوەن خانوەکەی
کابرایەکی کرێچی تەلەفۆنی بۆ خاوەن خانوەکەی کرد ووتبوی:
کاکە ببورە خەجاڵەتم دەزانم کرێکەت زۆر دواکەوتوە ،کرێی مانگی دووشم پێ نەداوی ، ئەوە مانگی سێش تەواو بوو.
بەخوا خۆت وەزعەکە دەزانی هیچم پێناکرێ؟ پارەشم نیە بەس وەعد ئەم مانگەش لێم بۆستە ، ئەم قەدەغەی هاتوچۆیە تەواو بوو، وەعد شەو ڕۆژ بخەمە سەریەک بۆ ئەوەی کرێکانی تۆ بدەمەوە.
زۆر مەمنون دەبم گەر لێم بۆستی لەخاوەکە دەرم نەکەی؟
وەڵامی خاوەن خانوەکە :
کاکە گیان من تەلەفۆنم بوکردووی ؟
هاتومەتە بەردەرگات؟
هیچت لەمن بیستوە؟
وەڵا کرێی مانگی دوو سێ و چواریش گەردنت ئازابێ.
تا ئەم قەدەغە ماوە هەرباسی کرێش مەکە!
پارەی موەلیدە و کارەباو ئاویش عایدی من !
جارێکی تریش بوکرێ تەلەفۆنم بۆ مەکە؟
خوا ماڵێکی داوە چەند ساڵە بۆ منە .
با ئەم دووسێ مانگە بۆ خوا بێ.
پیاوی ئاوا مەردیش ماوە خوای گەورە 100ئەوەندەی باتێ.
تێبینی: من خاوەن خانووەکە ناناسم !
بەڵام کرێ چیەکە ئەم هەڵوێستە جوانەی خاوەن خانوەکەی لاباس کردم. ❤😥
وەرگیراوه
به‌روار:  01/04/2020
428   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   477
کۆی سه‌ردان:   29232771