پەنابەرانی ئەوروپای بێ ڕەگەزنامە ناتوانن چارەسەری کۆرۆنا وەرگرن
خاتوو(ستیلا کیریاکیدس) کۆمیسیاری تەندرووستی یەکێتی ئەوروپا بە وێب سایتی یۆرۆنیوزی ڕاگەیاندووە:
وەزیرانی تەندرووستی ووڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لەسەر ئەم مەسەلەیە بڕیاریان داوە و پەرلەمانی ئەوروپاش بەنهێنی دەنگی لەسەر داوە و بووە بە بڕیار.
بڕیارەکە ئەوەیە کە تەنها ئەو کەسانە لە 27 ووڵاتەکەی یەکێتی ئەوروپا دەتوانن چارەسەری کۆرۆنا لە خەستەخانەکان وەردەگرن کە ڕەگەزنامەی ئەوروپییان هەیە و بەڵانی کەمەوە دەبێت ساڵێک بێت بوبوون بە ئەوروپی.
خاتوو ستیلا دەڵێ ئەو کەسانەی ڕەگەزنامەی ئەوروپیان نیە و کە دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسەکەن ، پۆلیس بەزۆر لە ماڵەکانی خۆیان کەرەنتینەیان دەکات و گەر خۆیان توانای داراییان هەبێت ، دەتوانن وەک تۆریستێک بە پارەی خۆیان چارەسەر بکڕن لە خەستەخانەکانی ئەوروپا.
چاودێران دەڵێن گەرچی لە بڕیارەکەی یەکێتی ئەوروپا ناوی پەنابەر نەهاتووە، بەڵام ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی پەنابەران ناتوانن بە خۆڕایی چارەسەری کۆرۆنا وەرگرن و، دەبێت خۆیان خەرجیەکەی بدەن . کە لە ووڵاتانی ئەوروپا زۆر گرانە و دەکاتە سەدان هەزار یۆرۆ.
یۆرۆنیوز بەزمانی ئیتاڵی
بهروار: 01/04/2020
1381 جار خوێندراوهتهوه
|