ڕەحمەتی خوا
* بەس نەبوو داعش ھەولێری نەگرت ،ئەگینا ئێستا بە عەرەبی پێیان ئەوتین ئیغسل ئیدەک ڕجائەن
*دنیاش سەیرە، وامان لێ ھاتووە بڵێین خۆزگەمان بە زەمانی پاشەکەوت
* حکومەت ئەڵێ حەفتەی داھاتوو زۆر سەخت ئەبێ،عەینەن حەفتەکانی جاران و داھاتوو
*بۆ ئەوەی لە ھەڵاوسان تێ بگەیت سەیری ورگی مەسئولەکان بکە
*پیاو شتێکی تری لا موھیمە ،کەچی ئافرەت ئەچێ لووتی تەجمیل ئەکات
*وابزانم پلانی دووەمی حیزبەکان ئەوەیە شۆربای شەمشەمە کوێرەمان دەرخوارد بدەن
*ڕاستە خوا کڵاوی بۆ بەڕوو کردووە ،بەڵام ئایا حسابی بەڕوومان بۆ ئەکات؟
*ئەگەر باوکت سەیری وەرزشی کرد بزانە بالەی کەنار دەریای کچانە
*سوێندتان لەسەرم نی یە ئائێستا کۆمەڵێک بازرگانی نیشتیمانی خەریکن ماسک و دەستکێش ئەشارنەوە
*ئەوەی لە واقیعدا بەسەر ئێمەدا دێت لە وڵاتان کامێرای شاراوەیە
*ڕەحمەتی خوا لەو حیزبەی کە ھەتا ئەبم بە پارتی لە لیستەکەی خۆیدا ئەمکات بە وەزیر
*یابان ھەموو شتێ ئەکات بە کارەبا،یەکێتی ئەیکات بە مەسئول.
شێرکۆ عەبدوڵا
بهروار: 30/03/2020
418 جار خوێندراوهتهوه
|