دیداری سەدام و مێژوونووسانی ئێراقی
کەمال مەزهەر ، مێژووناسی ناوداری کورد .دەلئ
جارێکیان سەرجەم پسپۆرانی بواری مێژوویان کۆکردەوە و بردینیان بۆ لای سەدام حوسێن ، پێیان وتین سەرۆک سەدام دەیەوێت لەگەڵتانا هەندێ بڕیروڕا بگۆڕێتەوە و دیدارتان لەگەڵدا ساز بدات.
کەمال مەزهەر دەڵێت : کۆمەڵێکی زۆر بووین و گەشتینە ژوورەکەی سەدام حوسین ، ناوبراو پێشوازییەکی گەرمی لێکردین و وتی دەمێکە دەمەوێت دیدارتان لەگەڵدا ئەنجام بدەم.
لە درێژەی قسەکانیدا ،کەمال مەزهەر دەڵێت: سەدام حوسین پرسیارێکی ئاراستەی هەموومان کرد و وتی : بۆچیی هەرچیی سەرۆک هەیە لەم ناوچەیەدا،لە کۆتاییدا بەبێ بەرگریی دەرووخێت ؟ ئەمەوێ ڕای ئێوە لەم بارەیەوە بزانم.
کەمال مەزهەر دەڵێت: هەر یەکەو بە شێوەیەک وڵامی بۆ ئەو پرسیارە هەبوو.
یەکێ دەیوت خیانەتی ناوخۆییە.
یەكێ تر دەیوت پلانگێڕیی وڵاتانی هاوسێیکانە
یەکێ تر دەیوت ژمارە و ئازایەتی سەربازەکان دەور دەبینێت.
کەمال مەزهەر دەڵێت: نۆرەی قسە گەشتە من ، منیش وتم بەڕێز سەرۆک سەددام من ئەمەوێ باسی ڕووداوێکی مێژوویی باس بکەم و تم :
کاتی خۆی مەغۆلەکان کە هاتن بۆ داگیرکردنی عێراق ، زۆر بە ئاسانیی هەتا بەغدا ڕۆشتن و ئەوەیان کرد کە مێژوو بۆمانی دەگێڕێتەوە بەڵام مەبەستی من لابردن و ڕووخانی دەسەڵاتی عەبباسییەکان نییە بەڵکو هۆکاری ئەو ڕووخانە باس ئەکەم.
کەمال مەزهەر دەڵێت: وتم بەڕێز سەرۆک سەددام دەزانی ئەو کاتەی مەغۆلەکان هاتنە بەغدا و گەشتنە و چوونە ناو قەسر و ماڵی دەسەڵاتدارانەوە ، بە کیلۆ زێر و زیو و ئاڵتوونیان بارکرد ئەمە جگە لە پارەیەکی زۆر.
کەمال مەزهەر دەڵێت:سەددام حوسێن زۆر بە جوانیی گوێی بۆم دەگرت و سەرسامبوونی پێوە دیاربوو.
هەروەها دەڵێت: وتم بەڕێز سەرۆک ئەو کاتەی فەرماندەی هێزەکەی مەغۆل کە چووە بەغدا و ئەو هەموو خشڵ و ئاڵتون و پارەیەی لە حەشارگە و کۆگای بەرپرس و دەسەڵاتدارە پایەبەرزەکانی ئەوێدا، بینی. لەوێدا قسەیەکی مێژوویی کرد و وتی : ئەگەر دەسەڵاتداران ئەم سەروەت وسامانانەی کە کۆیان کردووە بۆ خەڵکەکەی خۆی سەرف بکردایە زۆر ئەستەم بوو ئەم وڵاتەمان داگیربکردایە.
کەمال مەزهەر دەڵێت: بەڕێز سەرۆک سەددام ، مەبەستی من لەم بەسەرهاتە مێژووییە ئەوەیە کە دەسەڵاتدارانی ئەو سەردەمە هەر خەریکی کۆکردنەوەی سەروەت و سامان بوون و میللەتەکەی خۆیان لەبیرکردبوو
خەڵکیش کە برسی بوو بیری لای بەرگرییکردن نییە و تەنانەت ناتوانێت بەرگرییش بکات بۆیە ئیتر داگیرکەر بەئارەزووی خۆی چیی بوێت دەتوانێت بیکات.
لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت : سەددام حوسین وتی تا ئێستا شتی وەهام نەبیستووە ئەمە
زانیارییەکی تازە و باش بوو.
وەرگیراوە
به‌روار:  30/03/2020
893   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
دوو سەرخۆش لەنادیەک بەیەکەوە دانیشتوون و قسە دەکەن لەولاشەوە کابرایەک گوێی لێ گرتوون یەکەمیان بە دووەمیان دەڵێت ماڵتان لە کوێیە؟ دووەم :ماڵمان لەگەڕەکی هەوارە بەرزەیە. یەکەم:ئ درێژه‌ ...
رووه‌كی حه‌شیشه‌، چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ده‌كات لوقمان غه‌فوور به‌م دواییه‌ توێژه‌ره‌وانی زانكۆی لیسبریدج له‌ هه‌رێمی ئه‌لبرتا-ی كه‌نه‌دا ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كیان خستۆته‌ڕوو كه‌ درێژه‌ ...
منداڵ بووم کۆمەڵێک بزنمان هەبوو لە ئەندازە و باڵادا هەموویان وەک یەک بوون تەنها یەکێکیان نەبێت. ووتم: باپیرە بۆ ئەو بزنە لە هەموویان گەورەتر و باڵای بەرزترە؟ باپیرم ووتی: کو درێژه‌ ...
جاران وابوو سلێمانی ،وام ئەزانی كۆڵانێكــــــــــە وامئەزانێ ئائەم شارە،غونچەو گوڵی گوڵدانێكــــە وامئەزانی گشت ڕوناكی ئائەم شارە بۆ من مۆمـن وامئەزانی درەختەكان لەحەوشەكەی ماڵ درێژه‌ ...
به‌رازیل هێدی هێدی ئه‌مرێت لوقمان غه‌فوور تا دێت به‌ پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كانه‌وه‌، مردن له‌ به‌رازیل هه‌ڵه‌كشێت. چوار رۆژه‌ به‌رازیل په‌یتا په‌یتا، رۆژ نییه‌ هه‌زار كه‌سی نه‌ درێژه‌ ...
بەتۆمەتی دەستگەیشتن بە سیستمی ناوەندی بانگدان و پەخشکردنی گۆرانی "بێلاچاو" لە بڵندگۆی مزگەوتەکانی شاری ئیزمیر، پۆلیسی تورکیا ژنێکی دەستگیرکرد. رۆژی پێنجشەممە ٢١ی ئایار، بەهۆی پە درێژه‌ ...
کۆمەڵێک نهێنی لە پشتی ناشرینترین ئافرەتی جیهان ئەم ئافرەتە ڕەنگە زۆربەتان شتتان لەسەر خوێندبێتەوە یان فیلمەکەیتان بینیبێ ئەگەر نازانن کێیە ئەم مرۆڤە ... نـــاوی ( ماری ئان پی درێژه‌ ...
قەبولکردنی لەدەستدانی ئازیزێکی نزیک لە ناکاو بە کۆرۆنا چۆنە و چەندە زەحمەتە؟ نووسەر و هەڵبەستوان بۆ نیە جگەرخوین لە وتووێژێکی تایبەتدا بۆ بەشی کوردی ڕادیۆی سوید باسی کۆچی دووایی ب درێژه‌ ...
خه‌لیل ئیبراهیم وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ یه‌كگرتوو ده‌ستی هه‌بوبێت له‌خۆپیشاندانه‌كانی شاری دهۆك و ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ ناڕاسته‌ و نادروسته‌ كه‌ ده‌بی درێژه‌ ...
وام بیستووە 😀 د. شێركۆ عەبدوڵڵا نەقڵی کفر کفر نییە ئەڵێن: *مەسئولە گەورەکانی وەزارەتی پەروەردەش مناڵەکانیان خستووەتە شوەیفات. *گۆڕانیش کە لە سیاسەت تێ ئەگات ئەبێ بە پارت درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   385
کۆی سه‌ردان:   19558340