کوردێکی سوید بە خۆڕایی خواردن بە کارمەندانی تەندرووستی دەبەخشێت
خاوەن ڕێستوران و چێشتخانەکانی ئوێرەبرو بڕیاریان داوە خۆبەخشانە و بە بێ بەرامبەر، خواردن بۆ کارمەندانی تەندرووستی لەو هەرێمە ئامادە بکەن. ئەو بڕیارە وەک پشتیوانییەک لە کارمەندانی تەندرووستی ئوێرەبرو دراوە کە ئێستا بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ژێر زەخت و گوشارێکی زۆری کاردان. دەرباز ڕەحمان لە ئوێرەبرو خاوەن ڕێستورانە و لە ڕێستورانەکەی ئەویش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ خواردن بۆ کارمەندانی تەندرووستی درووست دەکات و بۆیان دەنێرێت.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 26/03/2020
519 جار خوێندراوهتهوه
|