ڤایرۆسێكی نوێ لە چین سەرهەڵدەدات
K24
تێكڕای زانایان كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ی هانتا ڤایرۆس له مرۆڤه‌وه ناگوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ، به‌ڵام خاتوو تانیا ئالیۆت پزیشك له زانكۆی نیویۆرك له لانگۆنی ته‌ندروستی له مانهاتن بۆ پێگه‌ی ماركێت وۆچ ده‌ڵێت: "هانتا ڤایرۆس له كۆتایی چله‌كانه‌وه له چین بوونی هه‌یه و ساڵانه 16 حاڵه‌ت تۆمارده‌كرێت. به‌ڵام هه‌رگیز وه‌ك كۆرۆنا ڤایرۆس نییه و نابێت، چونكه ڤایرۆسه‌كه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ناگوازرێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌بێت كه‌سه‌كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به مشك و جرج و ئه‌و زینده‌وانه‌وه هه‌بێت".
ئالیۆت نایشارێته‌وه كه كاتێك مشكه‌كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بێت، ئه‌وا له‌كاتی میزكردن له‌شوێنێك یان پیسایی كردن، به تێپه‌ڕبوونی كات گه‌ردی میز و پیساییه‌كه ئه‌چێته هه‌واوه و هه‌ر مرۆڤێك له‌و شوێنه سه‌رقاڵی كاركردن بێت تووشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بێت یاخود كه‌سه‌كه بێئاگایه له‌وه‌ی ئه‌و شوێنه پیس بووه به میز یان پیسایی مشكه‌كه و راسته‌وخۆ ده‌ستی به‌ر كه‌لوپه‌ل یان شته‌كانی ناوچه‌كه بكه‌وێت و دواتر ده‌ست بۆ ده‌مو لوتی به‌رێت، كه‌سه‌كه تووش ده‌بێت.
رۆژی 23ی ئازار، كرێكارێك له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه له كه‌رتی یۆننانه‌وه بۆ كه‌رتی شاندۆگ له دوای ته‌واوبوونی كاركردن، له‌ناو پاسه‌كه‌دا كتۆپڕ گیان له‌ده‌ستده‌دات، دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی هانتایه. هه‌ر له‌ناو ئه‌و پاسه‌دا 32 كه‌س تر تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون.
خاتوو تانیا ئالیۆت نائارم و دڵته‌نگه به‌و هه‌واڵه و ده‌ڵێت: "گریمان ئه‌و كه‌سه‌ی مردووه راسته‌وخۆ له شوێنێك ئیشی كردووه كه ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا بووه، به‌ڵام چۆن 32 كه‌س پێكه‌وه له ناو پاسه‌كه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون. گه‌ر وا بێت كه‌واته ڤایرۆسه‌كه بازدان تێیدا رویداوه و له مرۆڤێكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤێكی تر".
ئه‌م پزیشكه ته‌واو نیگه‌ران و تووشی دڵه‌راوكێ بووه، به‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی چین له رۆژی 23ی ئاداره‌وه رونكردنه‌وه‌یان نه‌داوه ئه‌و 32 كه‌سه چۆن هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن له‌یه‌ك كاتدا. ده‌شڵێت: "ترسمان هه‌یه چۆن سه‌ره‌تا چین، كۆرۆنا ڤایرۆسیان شارده‌وه ئه‌میش بشارنه‌وه و تووشی كاره‌ساتێكی ترمان بكه‌ن".
به‌ڵام زانایان له ئه‌مریكا ئه‌وه‌شیان نه‌شاردۆته‌وه كه ساڵی 2005 بۆ 2019 له ئه‌مریكای باشوور ئاندێز ڤایرۆز كه سه‌ر به خێزانی ئۆسۆهانتا ڤایرۆسه و هه‌مان هه‌ڵگری RNA هه‌یه له مرۆڤه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ و یه‌كه‌م جاریش له شاخی ئاندێز له چیللی و ئه‌رجه‌نتین سه‌ریهه‌ڵداوه.
زانای سویدی د. سه‌مییه شێخ له رۆژنامه‌ی نیویۆركه‌ر پۆست، نوسیویه‌تی: ئه‌م ڤایرۆسه نوێ نییه له نێوان مشكدا بۆ یه‌كتری ده‌گوازنه‌وه، ئه‌گه‌ر پیسایی یان میزی مشكه‌كه تێكه‌ڵ به هه‌وا ببێت، ئه‌وكات بۆ مرۆڤ ده‌گوازێته‌وه. ده‌شڵێت: "به‌ده‌گمه‌ن له مرۆڤه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ مرۆڤ".
به‌پێی سه‌نته‌ری خۆپاراستن و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كان – ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی 1993-2016، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشبوون به هانتا ڤایرۆس له ئه‌مریكا ژماره‌یان 692 كه‌یسه. ده‌شڵێت: "له نێو هه‌موو ئه‌و كه‌یسانه‌دا یه‌ك كه‌یسی تیا نییه له مرۆڤه‌وه گواسترابێته‌وه بۆ مرۆڤ".
هانتا ڤایرۆس یان ئۆسۆهانتا ڤایرۆس یه‌كێكه له ڤایرۆسه كوشنده‌كان، به‌ڵام ده‌گمه‌ن و كه‌مه. به‌پێی سه‌نته‌ری خۆپاراستن و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كان- ئه‌مریكا، دوو حاڵه‌تی هه‌یه، یه‌كه‌میان (هانتا ڤایرۆسی نیشانه‌كانی قورگ) كه له 100 كه‌سی تووشبوو ئه‌گه‌ر زوو فریای خۆی نه‌كه‌وێت 38 كه‌سی ئه‌مرێت. ئه‌وی تریان (هانتا ڤایرۆسی تا و له‌كاركه‌وتنی گورچیله) كه ئه‌میان رێژه‌ی مردن 1-15%یه‌و هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ش نه‌خۆش پێویستی له هه‌فته‌یه‌ك بۆ مانگێك هه‌یه.
ئۆسۆهانتا ڤایرۆس یان هانتا ڤایرۆس بۆ ساڵی 1976 ده‌گه‌رێته‌وه. له مشك و جرجه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ، بۆیه ناویشی لێنراوه هۆنتا، چونكە یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی له كه‌ناره‌كانی روباری هۆنتای كۆریای باشوور سه‌ریهه‌ڵداوه.
به‌پێی پێگه‌ی مایۆ كلینك، نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه له دوو قۆناغدایه:
وه‌ك هه‌موو نه‌خۆشییه‌كانی دیكە قۆناغی ئاسان و سه‌ره‌تایی هه‌یه، كه به قۆناغی یه‌كه‌می نه‌خۆشییه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كرێت و نیشانه‌كانی وه‌ك ئه‌نفلۆنزا ده‌ره‌كه‌وێت، ئه‌وانیش:
- له‌رز و تا
- سه‌رئێشه و ئازاری ماسوڵكه‌كان
- رشانه‌و و ئازاری ناوسك و سكچوون
دواتر ده‌چێته قۆناغی هه‌وكردنی سییه‌كان و دوای 4-10 رۆژ نیشانه خراپه‌كانی ده‌ستپێده‌كات، كه ئه‌مانه:
- كۆكه
- ته‌نگه‌نه‌فه‌سی
- كۆبوونه‌وه‌ی ئاو له‌نێو سییه‌كان
- نزمبوونه‌وه‌ی لێدانی دڵ و كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای دڵ
H.B
ئامادەكردنی: لوقمان غه‌فوور
به‌روار: 25/03/2020
531 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|