زیانەکانی کۆرۆنا له کوردستان چەند دەبێت ؟

پێوەری جیھانی بۆ ئەم نەخۆشییە بەم شێوەیەیە:

٤٠٪ ی ناوچەکە تووشی نەخۆشییەکە ئەبێت.

٨٠٪ ی ئەو ٤٠٪ بەسووکی تووش ئەبن و مەرج نییە نەخۆشخانەیان بووێت و ١٠٠٪ چاکدەبنەوە.
١٪ ی ئەو ٤٠٪ ئەمرێت.
٪١٠ ی ئەو ٤٠٪ کە دەمرن سەروو ٨٠ ساڵن.

ئەم پێوەرە بۆ خراپترین ناوچەیە کە تێیدا بڵاو دەبێتەوە وەک شاری وۆھان لەچین یان ناوچەی لۆمباردی ئیتالیا.

سەرچاوە: لۆس ئەنجلس تایمز- ٢٢ ئازار

کەواتە کورتەی قسە ئەمەیە:

ھەرێمی کوردستان نزیک ٥ ملیۆن کەسە، نابێت وەک شاری وۆھان یان ناوچەی لۆمبارد-ی سەیربکەین، بەڵام ناشبێت بیکەین بە تۆقینی گەورە لەکاتی تووشبوونی خەڵک بە نەخۆشییەکە.

گەورەترین کار ئەوەیە خەڵکی کوردستان لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە. ئێستا ئەمڕۆ ٢٢ ی ئازار، (٧٥ ملیۆن) کەس لە ئەمریکا لە ماڵەوەیە. بەمەشەوە ئەمریکا خۆی بۆ قوربانی گەورە ئامادەکردووە.

بەکورتی بۆ ئەوەی بەرچاو رونتر بێت:

* ھەرێمی کوردستان ٥ ملێون کەسیش بێت تا ٢ ملێون کەسیش ئاساییە تووشبێت. لەم ٢ ملێون کەسە یەک ملیۆن و ٦٠٠ ھەزاری پێویستی بە نەخۆشخانە نییە. خۆی لەماڵەوە بسرەوێت بە تەنیا لە ژوورێکدا بێت ١٠٠٪ چاکئەبێتەوە.

٤٠٠ ھەزار کەسەکەی دیکە کە ١٪ ی ئەگەری مردنی ھەیە دەکاتە ٤ ھەزار کەس مردن لە کوردستان. لەم ٤ ھەزار کەسە بە پێی پێوەری جیھانی ١٠٪ سەروو ٨٠ ساڵن.

جا ئەمەی من باسی ئەکەم خراپترین حاڵەتە کە ھیوادارم ھەرگیز یەک کەسیش نەمرێت.
بۆ ئەوەی ئەم ژمارانە ھیچی نەبێت پێویستە لە ماڵەوە دانیشن.
لوقمان غەفور
به‌روار:  23/03/2020
377   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   619
کۆی سه‌ردان:   29250620