وەڵامی خەنێ بۆ مێردە کەرەنتێنکراوەکەی


هەفتەی ڕابوردو پەیامی مێردی خەجێم پۆست کرد، کە لە گەڕانەوەیدا لەسنوور بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوه کەرەنتین کرابوو ، فەرموون لەگەڵ وەڵامی خەجێ.

هەواڵت گەیی دوا هەواڵت بێ
ئەو کەرەنتینە کۆتا ماڵت بێ

هەر کڕوزایتۆ ، هەر وتت نیمە
ئیفلاسم لەسەر ساجی عەلیمە

تۆ چوی بۆ ئێران بۆ عیلاجی دڵ
یان بۆ کوڕێنی ، مەنزڵ وە مەنزڵ

زووانم سوا وە دوعاکردن
نەمزانی ئەچی بۆ ژن هاوردن

ئەی بۆ لەلای من واقە واقت بوو
شەوان پشت ئێشە و ئینزیلاقت بوو

گەڕاوی لەشوێن سمت و سینەی خڕ
بۆ لێرە نەت بوو ، سەر بنێیتە قوڕ

یان ئەوەی ئێرە گوێ ئاگردان بوو
قیمەتی نەبوو ، سوک و هەرزان بوو

ئاخر من نەمکرد فێڵ و فڕ بکەم
لە سوخمەی تەنگا سینە خڕ بکەم

با مژدەت پێ بەم ئیخباری مەزبووت
لەکەرەنتینۆ ئەخرێیتە تابووت

کەسێ شەکرەی وێ و سەرو حەفتاوێ
زەختی ‌وێ دوو جار جەڵتە لێی داوێ

هەزار دختۆری لەسەر وێساوێ
تەوێ بیکوژێ وە گشت حساوێ

خۆلاسەی کەلام ، ئیزرایل لاتە
تەنها چاوڕێی دەقە و سەعاتە

کەوتە پرتە پرت فتیلەی عەمرت
هاکا وە لەقە هاتمە سەر قەبرت

جل سپی لەبەر چوار دەمامک دار
ئەوپێچنەوە وەک فەرش و کومبار

حەففارە ئەوبا بۆ جێیەکی دوور
شۆڕکردن بۆ چاڵ وەحەبلی ئەستوور

نە مەلا و سورەت یاسینت هەیە
نەکفن و دفن و تەلقینت هەیە

نوێژی سەر مردوو ، پرسە و کۆڕی چی
بەردی ئەلحەد و کێل و گۆڕی چی

خوای کرد حوکمیشت وە سوتانن بێ
نەوت و چەرخەکەت بالەسەر من بێ

گوێی شەیتان کەڕ وێ بەمەش نەمردی
ڤایرۆس زەفەری گەر پێ نەبردی

سەرت لێ شێواو هاتی بۆ لای من
وەچەقۆیە کول بۆت ئەبڕم لەبن

بیکە وەدیاری خانمی تازە
پیرۆزی ئەوبێت ئەو نێرکە پیازە

لەکوێوە هاتووی بڕۆرۆ ئەوێ
با خانم جونت وەفریات کەوێ

کەوتویته حەقلێ ئەڵغامی ناوە
کۆرۆناش بڕوا ، شەڕ خەجێ ماوە
پشکۆ ڕەحیم
به‌روار:  22/03/2020
90   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
کوردناسی هۆڵه‌ندی پیت مویله‌ر کۆچی دوایی کرد بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ڕایدەگەیەنین ڕۆژی 05-04-2020 دۆستی دێرینی گه‌لی کورد به‌ڕێز (پیت مویله‌ر) کۆچی دوایی کرد. پیت مویلەر ڕۆژی 1 درێژه‌ ...
ماسکی سویدی و کەری شارباژێر‼ دەڵێن ڕۆژانە ژمارەیەک کەر دەچوونە ناو مزگەووتی گووندی (وەڵانە ). خەڵکی شارباژێریش پێیان دەڵێن: خۆتان نوێژ ناکەن، بەس گوناحە مەیەڵن ئەو کەرانە درێژه‌ ...
ڕات چییە بەرامبەر وەڵامەکەی سوید؟ دۆناڵد ترەمپ ڕەخنە لە ستراتیجییەتی سوید بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەگرێت و دەڵێت وەزعی سوید زۆر خراپە. لە وەڵامی ئەم ڕەخنەیە و قسەکانی تری ترە درێژه‌ ...
بەپێ ئەو پێشنیازە کە بەمزوانە دەنێردرێت بۆ پەرلەمان بۆ پەسەندکردن حکوومەت لەماوەی قەیرانی کۆرۆنادا بەڵام زۆرترینی تا سێ مانگ بۆی هەیە بڕیار بدات بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان بەڵام بڕی درێژه‌ ...
بە پاسکیل چوو بوە دەرەوە ،کەوتبوە ناو مەفرەزەی پۆلیسەوە. ئەوەنە ترسا بوو ووتبوی دەچم بەنزین تێ دەکەم. 🚲 درێژه‌ ...
کۆرۆنا وەک ژنهێنان وایە تا 15ڕۆژ هەستی پێناکەیت. دوای دەزانی چ بەڵایەکت بەسەر هاتووە.😍 درێژه‌ ...
هەپەگە رایگەیاند، تێکۆشەر گەڤەر (موسلح ئیکە) ئەندامی ئەنجوومەنى سەربازیی هەپەگە ساڵی رابردوو لە هێرشێکى ئاسمانی دا شەهیدبووە. راشیگەیاند "وەک هاوڕێیەکى پێشەنگ لە مێژووی تێکۆشانما درێژه‌ ...
پیاوێک لە سووپەرمارکێتێکدا بە عەرەبانەیەکەوە بۆ ژنەکەی دەگەڕێت ، لە ناکاو خۆی دەکێشێت بە پیاوێکی تردا ، پێی ئەڵێ ئای ببوورە بۆ ژنەکەم ئەگەڕێم! پیاوەکەی تریش دەڵێ : ئای لەو سود درێژه‌ ...
پیرێژنێک دەچێت بۆ تاقیگە، پشکنینەکانی وەربگرێتەوە. بە هەڵە پشکنینی ژنێکی تریان دایە و پێیان ووت: دایە حاجی تۆ دوو گیانی. ئەویش ووتی : ئاخر زەمانە پیاو ناتوانێت متمانە بە باین درێژه‌ ...
پیاوێک دەچێتە لای قازی تا ژنەکەی تەڵاق بدا. قازی دەڵێ: بۆ تەڵاقی دەدەیت؟ پیاو: وەڵا مورتاح نیم لەگەڵی. ژن: وەڵا درۆ دەکات، هەرچی پیاوی گەڕەکە مورتاحن لەگەڵما، ئەم نەبێت.😍 درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   340
کۆی سه‌ردان:   19170891