لە ئیتاڵیا ڕۆژانە سەدان کەس بە کۆرۆنا دەمرن
دۆخی توشبوانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا بەرەو خراپی دەڕوات و تەنها ئەمڕۆ لە ئیتاڵیا 793 کەس گیانیان لەدەستداوە و لە ئیسپانیاش 4 هەزار توشبوی نوێ تۆمارکرا.
بەپێی ئامارەکان ئێستا ژمارەی توشبوان لەئیسپانیا گەیشتوتە زیاتر لە 25 هەزار حاڵەت و لەو ژمارەیەش 1375 کەس گیانیان لەدەستداوە و 2125 کەسیش چاکبونەتەوە.
هاوکات لە ئیتاڵیاش تا دێت ژمارەی ئەوانەی گیان لەدەستدەدەن زیاد دەکات و لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ٧٩٣ كهسی دیكه بههۆی كۆرۆناوه گیانیان لهدهستداوە.
هەروەها بەپێی ئامارەکان تا ئێستا لە ئیتاڵیا 47 هەزار کەس توشوی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش 4825 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە شەش هەزاریش چاکبونەتەوە.
کەی ئێن ئێن
بهروار: 22/03/2020
268 جار خوێندراوهتهوه
|