لە یەک رۆژدا ٦٢٧ ئیتاڵی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
بەرپرسانی ئیتاڵیا رایانگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا ٦٢٧ کەس بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و ئەوەش، زۆرترین رێژەی گیانلەدەستدانە لە یەک رۆژی ئەو وڵاتەدا بەهۆی کۆرۆناوە.
بەرپرسانی ئیتاڵیا رایانگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان لەو وڵاتە بۆ چوار هەزار و ٣٢ کەس بەرزبووەوە و لە دوێنێوە چینى تێپەڕاندووە كە شوێنی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەبوو.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، "بە تەنیا لە ئەمڕۆدا پێنج هەزار و ٩٨٦ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و بەوەش کۆی گشتی توشبووان بۆ ٤٧ هەزار و ٢١ کەس بەرزبووەوە."
ئەمەش لەکاتێکدایە،، تا ئێستا چین کە شوێنى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکەیە، سێ هەزار و ٢٤٨ حاڵەتى گیانلەدەستدان و هەشتا هەزار و ٩٦٧ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆناى تێدا تۆمارکراوە.
لەئێستادا ئیتاڵیا بە مەترسیدارترین وڵاتى ئەوروپا لە رووى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکەوە دادەنرێت و لەدواى ئەو وڵاتەش ئیسپانیا بە سێیەم و ئەڵمانیاش بە چوارەم وڵاتى جیهان لەرووى زۆرى توشبووانى کۆرۆناوە دادەنرێت و ئامارەکانیان بە خێرایى بەرزدەبنەوە.
ئێن ئاڕتی
بهروار: 21/03/2020
344 جار خوێندراوهتهوه
|