چوارسەد خۆبەخشی سویدی ئامادەن لە خەستەخانەی ئۆپساڵا کاربکەن
کاتێک نەخۆشخانەی ئەکادیمی ئوپسالا لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایانگەیاند کە بەهۆی ئەو دۆخە نائاساییەی ئێستاوە پێویستییان بە کارمەندی زیادە هەیە. لە ماوەی کەمتر لە دوو ڕۆژدا نزیکەی ٤٠٠ کەس ئامادەیی خۆیان دەربڕی خۆبەخشانە کار بکەن. ئەمەش ئانا ڤادێنهۆف بەرپرسی بەشی کاروباری کارمەندانی خۆشحاڵ کرد. ناوبراو دەڵێت ئەمە نیشانەی یەکگرتووەیە لەم دۆخە دژوارەدا.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 21/03/2020
372 جار خوێندراوهتهوه
|