ڤایرۆسی کۆرۆنا بە زمانی ژمارەکان لێوان لێو لەگەڵ تییۆری موئامەرە !

ئەزانم هەموو بە جۆرێک لە جۆرەکان خەریکی ئەو بابەتەین و هەندێک نوسینیش ئەیبەستێتەوە بە تییۆری موئامەرەوە بەڵام ئەمانە هەمووی لە لایەک و ئەوەی لە شانیشینی یەکگرتوو ئەگوزەرێت لەلایەکی تر ! لەم شانشینە کە هەموان حسابی بۆ ئەکەین پێچەوانەی ووڵاتان ئەڵێت ئامادە بن بۆ لەدەست دانی خۆشەویستەکانتان! بە پێی ژمارەکان ئەم ووڵاتە ۱۱.٨ ملیۆن هاوڵاتی هەیە تەمەنیان سەرو ٦٥ ساڵە کە دەکاتە نزیکەی ۱٨ -۲۰ ٪ کۆی دانیشتوانەکەی، ۲٥ ساڵ لەمەو پێش تەنها ۹.٨ ملیۆن بوون و بۆ ساڵی ۲۰٥۰ ئەبن بە ۳۰٪ ەو زیاتر وە زۆرترین گەشەی تەمەن لەوانەدا دەبێت کە سەر و ٨٥ ساڵن.
بەڕێزان سیستەمی تەندروستی نیشتمانی بریتانیا ساڵانە دوو لەسەر پێنجی بوجەکەی بۆ تەمەنی سەرو ٦٥ ساڵ سەرف دەکات کە ئەمەش ئەو تەمەنەیە زۆرترین ڕێژەی مردنیان تیا تۆمار کراوە بەهۆی کۆرۆناوە لەگەڵ ئەوانەی گەنجن و ئەناڵێنن بە دەست نەخۆشی درێژ خایەن و شێرپەنجە و لاوازی بەرگری کە ئەمانە هەموویان تێچوی زۆری چارەسەریان هەیە لەسەر ووڵاتەکانیان ! بەپێی ئەو سیستەمەی بریتانیا هەر کەسێکی ٨٥ ساڵ نزیکەی ۹۰۰۰ بۆ ۱۰۰۰ $ ئەوێت ساڵانە کە ئەمەش ۷ ئەوەندە زیاتر تێچوی تەندرووستی یە لە چاو کەسێکی تەمەن ۳۰ ساڵدا. نزیکەی ۷۰ ملیار دۆلار ساڵانە سەرف ئەکرێت بۆ ئەم تەمەنانە و ساڵانەش ۲ ٪ زیاد ئەبێت.
بەڕێزان لە ووڵاتی بریتانیا ۲.۳ تەختی نەخۆش هەیە بۆ هەر ۱۰۰۰ کەس لە دانیشتوانەکەی کە ئەمەش دەکاتە نزیکەی ۱٦۰ هەزار تەخت ! لە کاتێکا لە یابان ۱۳ ەو لە کۆریای باشور ۱۲ ەو لە ئەڵمانیا ٨ و لە چین ٤.۳ و لە ایتاڵیا ۳.٦ و لە امریکا ۲.٨ تەخت هەیە. هەروەها ژمارەی پزیشکانی ۲.٨ پزیشکە بۆ هەر ۱۰۰۰ کەس کە ئەمەش لە ۲٨٪ کەمترە لە چاو ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و لە ۳۰٪ کەمترە بۆ ڕێژەی دانیشتوانەکەی و تا ئێستا هەر لەگەڵ کەرەنتین نیە!!

بە نیسبەت ژمارەی تەختی چاودێری چڕی ئەم ووڵاتەوە بریتی یە لە ٦.٦ تەخت بۆ هەر ۱۰۰ هەزار دانیشتوان کە ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ ووڵاتانی پێشکەوتوی تر زۆر کەمترە ! بۆ نمونە لە امریکا ۲۹ و لە ئەڵمانیا ۲۹.۲ و لە ایتالیا ۱۲.٥ و لە فەرەنسا ۹.۷ تەخت، واتە نزیکەی ٤٥۰۰ تەختی چاودێری هەیە و ئەگەر لە ۱۲٪ ی تووشبوانی کۆرۆنا چاودێری چڕیان بوێت واتە ئەم ووڵاتە بەرگەی نزیکەی ٤۰ هەزار حاڵەتی کۆرۆنا ئەگرێت و دوای ئەوە کارەسات ڕووئەدات لەوێ لە کاتێکا حاڵی حازر نیوەی زیاتری ئەو تەختانە ئێستا نەخۆشیان لەسەرە.
ئەم شانشینە ئەمە هەندێک لە ژمارەکانی یەتی کە خۆی لە هەموومان باشتر ئەیزانێت بەڵام هەڵوێستەکانی وا نیشان نادات تا ئێستا و لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی زۆری ڤایرۆسەکە لەوێ ئەبێت کارەسات ڕووبدات کەچی ئەو کار و ڕێنمایی یانەی زووربەی ووڵاتان ئەیکات ئەم جێبەجێی نەکردووە و بەمەرجێک لە کۆتا لێدوانی حکومەتەکەی بۆریسا ووتیان ئێستا ئێمە ۳ هەفتە لە دوای ایتالیا ین بۆ بڵاو بوونەوەیەکی زۆری ڤایرۆسەکە.

بێ لە مەسەلە ئابووری یەکە ئایا ئەمە بۆ کەمکردنەوەی یان ڕێگرتنە لە زیاد بوونی ڕێژەی بە ساڵا چوون چونکە بار گرانی یەکی زۆری درووست کردووە لەسەر ئەم سیستەمانە، بە پێی توێژینەوەیەک لە ساڵی ۲۰٥۰ زۆرترین ڕێژەی بە ساڵا چووان لە یابان و کۆریا و چین و ئەوروپا و ایران دەبن!
ئەمازۆن بە سی سەر گۆی زەوی ئەناسرێت و چین بە دڵی زەوی! کە کارخانەکانی چین وەستا ئەم ماوەیە هەموو ووڵاتانی دنیا تووشی کوورتهێنان بوون لە پێداویستی پزیشکی و غەیری پزیشکی! بۆیە لەوە ئەچێت پێمان بڵێن کە ئیتر بەسە پشت بەستن بە چین و کاتی ئەوە هاتووە پشتیش بەخۆتان بەستن بەمەش زەبرێکی ئابووری کاریگەری تر لە ووڵاتی چین ئەدەن کە دەستی گرتوە بەسەر ئەلف تا یای ئابووری جیهاندا.

ئیمپراتۆریەتی بریتانی نە ناسراوە بە چۆک دانان ! ئەو شەڕی دۆڕانووە لە مێژودا بەڵام زوو بەهێز بۆتەوە ئەو بەرگەی چەند جارەی تاعون و شەڕی خوێناوی چەند جارەی ناوخۆی سەدەی پانزە کە نزیکەی ۲۰۰ هەزاری تیا کوژرا کە لە ٥٪ ی دانیشتوانەکەی بوو وە ئاگر تێبەربوونە گەورەکەی ساڵی ۱٦٦٦ و بۆمبابارانە سەختەکانی جەنگی جیهانی دووەمی گرتوە ئەو دەسەڵاتی ڕەهای هەبووە بەسەر بەشی هەرە زۆری ئاو و زەریاکانی جیهاندا بە کەشتی یە سەربازەکانی یەوە و ڕۆژگارێک بوو ۲۳٪ دانیشتوانی سەر گۆی زەوی لە ژێر ڕکێفی ئیمپراتۆریەتەکەیدا بوو کە ۲٤٪ کۆی زەوی سەر ڕووی ئەرز بوو ئێستا چۆک دائەیات وا بە ئاسانی بۆ ئەم ڤایرۆسە (ئەمریکی ووتەنی) چین یە؟

د. ئالان عبدالله عبدالرحمن
سلێمانی - ئازاری! ۲۰۲۰
به‌روار:  20/03/2020
389   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   745
کۆی سه‌ردان:   29260516