لەجەنگی جیهانی دووەمەوە تووشی کارەساتی وەک کۆرۆنا گەورە نەبووین
رووداو - دوسلدۆرف
له په‌یامێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڵاوبوونه‌وه‌ی له ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا روو له خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت "له جه‌نگی جیهانیی دووه‌مه‌وه گه‌وره‌ترین ئاستەنگە رووبه‌ڕوومان ده‌بێتەوە".
بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2005ـەوه و له‌وكاته‌ی بووه‌تە راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركل لە رێگەی ته‌لەڤزیۆنه‌وه په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت "به‌م رێگە نائاساییه روو له ئێوه ده‌كه‌م، چونكه ده‌مه‌وێ پێتان بڵێم کە بۆ من وه‌كو راوێژكار و هاوكاره‌كانم له حكومه‌تی فیدراڵی له‌م ره‌وشه‌دا چی ده‌گوزه‌رێ".
راوێژکاری ئه‌ڵمانیا دڵنیایی له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كۆرۆنا ده‌دات و ده‌ڵێت "متمانه‌ی ته‌واوم به‌وه هه‌یه كه ئێمه له‌م ئه‌ركه‌دا سه‌رده‌كه‌وین؛ ئه‌گه‌ر هه‌موو هاووڵاتییان ئه‌ركی خۆیان بزانن".
مێركل سەبارەت بە دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسین و چاره‌سه‌ر بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ڵێت "تاوەکو ئێستا نه چاره‌سه‌ر و نه ڤاكسین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا نییه".
كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا یه‌كێكه له هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا، ئه‌ڵمانیاش هه‌مان به‌رنامه په‌یڕه‌وده‌كات.
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا سوپاسی پزیشك، كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی و ئه‌وانه‌ی له‌م رۆژانه‌دا له سوپەرماركێته‌كان كاردەكه‌ن، ده‌كات؛ داوا له خه‌ڵك ده‌كات كه‌مترین په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه نه‌گوازرێته‌وه. هاوکات، داوا له خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات متمانه به سه‌رچاوه‌ی متمانه‌پێنه‌كراو نه‌كه‌ن.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا مێركل رایگەیاند "دڵنیام ئێمه به‌سه‌ر ئه‌م قه‌یرانه‌دا زاڵ ده‌بین، به‌ڵام قوربانییه‌كان چه‌ند ده‌بن؟ چه‌ند له مرۆڤه خۆشه‌ویسته‌كانمان له‌ده‌ستده‌ده‌ین؟ پشكی گه‌وره‌ی ئه‌مه له‌ده‌ست ئێمه‌دایه. ئێمه ده‌توانین پێكه‌وه كاردانه‌وه‌مان هه‌بێت. ده‌توانین ئه‌م سنوورداركردنه‌ی ئێستا قبووڵ بكه‌ین و هاوكاری یەکتری بكه‌ین".
تاوەکو ئێستا لە ئەڵمانیا 12 هەزار و 327 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش تەنیا 105 کەس چاکبوونەتەوە و 28 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
به‌روار: 19/03/2020
479 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|