" فێرخوازانی ئامادەیی و زانکۆکانی سوید لە ماڵەوە بخوێنن "
حوکوومەت ڕێنمایی خوێندنگەکانی ئامادەیی، خوێندنگە باڵاکان، زانکۆ و پەیمانگا پیشەییەکان هەروەها خوێندنگەی گەورەساڵان کۆمڤوکس، دەکات لە سبەینێوە فێرخوازانیان لە ماڵەوە وانەکانیان بخوێنن و نەچنە خوێندنگە،
ئەم بڕیارە سەرەکوەزیرانی سوید ستێفان لیۆڤێن بە هاوکاریی وەزیری خوێندن ئاننا ئێکستریۆم و نوێنەری دەستگەی تەندرووستیی گشتیی لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەم پێشنیوەڕۆیە ڕا گەیەنرا. تێیدا ئاماژە بەوەش کرا کە ئەم بڕیارە لەبەر ڕٶشنایی ڕێنماییەکانی دەستگەی تەندرووستیی گشتی دراوە و بۆ بەرگرتنە لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 18/03/2020
271 جار خوێندراوهتهوه
|