2500 ئیتاڵی بە کۆرۆنا مردوون
نەوا
لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 345 كەسی تر لە ئیتالیا بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا و كۆی ئەو كەسانەی بە هۆی ڤایرۆسەكەوە لە ئیتالیا مردوون، گەیشتە 2503 كەس.
سەرچاوە تەندروستیەكانی ئیتالیا بڵاویان كردەوە، هەر لە 24 كاتژمێری رابردوودا 3526 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراون و كۆی توشبوان لەو وڵاتە گەیشتوەتە 31 هەزار و 506 كەس.
هاوكات ئەوەشخراوەتەڕوو، كە 2941 كەس لە ئیتالیا چاكبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
لەلایەكی ترەوە لە ئاڵمانیا و ئیسپانیاش رێژەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا هەڵكشان.
بەپێی ئامارەكان لە 24 كاتژمێری رابردوودا لە ئیسپانیا 1467 حاڵەتی تووشبوون و 168 حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆمار كراون.
كۆی ئەو كەسانەی لە ئیسپانیا تووشی كۆرۆنابوون گەیشتوەتە 11 هەزار و 409 كەس و تا ئێستا 510كەسیش بە هۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
هەرچی سەبارەت بە ئەڵمانیاشە، دوای تۆماركردنی شەش حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا كۆی ئەو كەسانەی بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە بۆ 23 كەس بەرزبوەتەوە و بە دەستنیشانكردنی هەزار و 332 تووشبووی نوێ ژمارەی توشبوانی ئەو وڵاتە گەیشتە هەشت هەزار و 604 كەس.
لە بەریتانیاش 407 حاڵەتی نوێی توشبون و 16 حاڵەتی نوێی مردن تۆمار كراون و بەمەش كۆی ئەو كەسانەی بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 71 كەس و ژمارەی تووشبوانیش 1950 كەسە.

به‌روار:  18/03/2020
334   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   725
کۆی سه‌ردان:   29251391