ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئەنتی كۆرۆنای ئه‌ڵمانی بۆخۆی بكڕێته‌وه
.
ئه‌مریكا له‌هه‌وڵدایه سه‌ركه‌وتنێكی زانستی دژه كۆرۆنای كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی بۆخۆی بكڕێته‌وه
میدیاكانی ئه‌ڵمانیا ئاشكرایانكرد ئه‌مریكاو ئه‌ڵمانیا له‌كێبڕكێێیه‌كی گه‌وره‌دان سه‌باره‌ت به‌دامه‌زراوه‌یه‌كی بایۆلۆژی ئه‌ڵمانی كه‌نزیكبۆته‌وه له‌ده‌رمانێكی دژ به‌كۆرۆنا..له‌م باره‌یه‌وه ئه‌مریكا له‌هه‌وڵدایه زانایان و پسپۆرانی ئه‌و دامه‌زراوه ئه‌ڵمانیه به‌هاندانی ده‌ستكه‌وتی مادی و پاره والێبكات ئه‌وزانیاریانه بگوازنه‌وه بۆ وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاو ئه‌و دامه‌زاوه ئه‌ڵمانییه له‌به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌كی خه‌یاڵیدا بكڕن تابتوانن له‌وێوه چاره‌سه‌ره‌كه بڵاوبكه‌نه‌وه‌و خاوه‌ندارێتی بكه‌ن.ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌پسپۆرانی ئه‌ڵمانی پێشبینی ده‌كه‌ن هه‌وڵه‌كانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت وپه‌ره به‌و ده‌رمانه له‌دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بده‌ن و له‌هاوینی داهاتودا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ردا به‌كار بهێندرێت .
ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌نوسیه‌كان باس له‌ململانێ و ناكۆكی نێوان ئه‌ڵمانیاو ئه‌مریكا ده‌كات به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی یه‌كێك له‌دامه‌زراوه دیاره‌كانی ئه‌ڵمانیاوه بۆ گه‌شه‌پێدانی هه‌وڵه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی دژه‌ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی(بیلد ئوم زۆنتاگ)ی ئه‌ڵمانی نوسیویه‌تی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی CureVac كه ناوه‌نده‌كه‌ی له‌شاری توبنگنی ئه‌ڵمانیه به‌زه‌بری پاره‌ی زه‌به‌لاح ڕازیبكات و ئه‌و ده‌رمانه‌ی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا كه پێده‌چێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ به‌ئیمتیازی خۆی بقۆزێته‌وه‌و ئه دامه‌زراوه‌یه بكڕنه‌وه.
حكومه‌تی ئه‌ڵمانی به‌پشت به‌ستن به‌زانیاریه‌كانی ڕۆژنامه‌ی بیلد ئوم زۆنتاگ ئاگاداری هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكایه له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئیمتیازه‌دا له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌دا بكاته ده‌ستكه‌وتێكی زانستی و مادی ئه‌مریكا و تابتوانێ خاوه‌ندارێتی بكات.له‌م باره‌یه‌وه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا به‌ڕۆژنامه‌كه‌ی وتووه.
بایه‌خێكی گه‌وره بۆ گه‌شه‌پێدانی ئه‌و هه‌وڵه له‌دژی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیاو ئه‌وروپا له‌ئارادایه،وتیشی حكومه‌تی ئه‌ڵمانی و دامه‌زراوه‌ی CureVac له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كی چڕوپڕن حكومه‌ت هه‌موو هاوكاریه‌كی ماددی ده‌كات له‌پێناوی مانه‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌دا له ئه‌ڵمانیا، به‌ڵام ئه‌و دامه‌زراوه‌یه سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكاو ململانێكانی له‌م باره‌یه‌وه هیچ قسه‌یه‌كیان نه‌كردووه.
كۆمپانیای CureVac بۆ ته‌كنۆلۆژیای بواری بایۆلۆژی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه هه‌وله‌كانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانی دژه كۆرۆنا چركردۆته‌وه‌و به‌پێی هه‌واڵه‌كان كۆمپانیاكه له‌و ئامانجه نزیك بۆته‌وه له‌م باره‌یه‌وه وته‌بێژی كۆمپانیاكه تورستن شولر ئاشكرایكرد ئه‌وان بۆگه‌یشتن به‌دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رمانه له‌مانگی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه خه‌ریكن و بڕوابوونی خۆشی ڕاگه‌یاندو دڵنیایی دا تاهاوینی داهاتوو ئه‌و چاره‌سه‌ره ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ ئێستا له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك نه‌خۆش ئه‌و ده‌رمانه تاقیده‌كرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م پرسه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی پارتی كۆمه‌ڵایه‌تی دیموكراتی باربل باس ڕه‌خنه‌ی توندی له هه‌وله‌كانی ئه‌مریكا گرت و ئه‌مه پرسێكی ئه‌خلاقییه نه‌ك ئابوری وته‌نانه‌ت نیشتمانیش ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێك هه‌یه ده‌بێ بۆ هه‌مووان بێت..هه‌ر هه‌وڵێكیش له چوارچێوه‌ی پاوانخوازی و قۆرخكردندابێت مایه‌ی شه‌رمه‌زاریه‌و په‌تای كۆرۆنا پێش ئه‌مریكا مه‌ترسیه بۆسه‌ر هه‌موان .ئه‌م به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌وڵه‌كانی زانایانی ئه‌ڵمان له تۆڕێكی ئه‌وروپیدا ڕێكخراون وبه‌ر له‌چه‌ند ڕۆژێكیش حكومه‌تی فیدرالی له‌كۆی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆس و مه‌ترسیانه ته‌رخانیكرد به‌ته‌نیا 140 ملیۆن یۆرۆی بۆ توێژینه‌وه له‌و ڤایرۆسه ته‌رخان كردووه‌و وتیشی حكومه‌ت ده‌بێت هاوكاری جدی دامه‌زراوه‌ی CureVac له توبینگن بكات تا ئه‌و چاره‌سه‌ره بۆ هه‌موان وه‌به‌رهه‌م بێنێت.
PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
س: Manager Magazin ،بیلد ئوم زۆنتاگی ئه‌ڵمانی
به‌روار: 16/03/2020
371 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|