بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا واتە نزیک بوونەوەی ئیمام مەهدی


کەسایەتیەکی دیاری ئایینی لە ئێران دەڵێ دەرکەوتن و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ نیشانەی ئەوەیە دەرکەوتنی ئیمام مەهدی نزیکە.

ئاژانسی هەواڵی (تەسنیم)ی ئێرانی لە زاری عەلیڕەزا پەناهیان، کەسایەتیی ئایینیی ناسراو و نزیک لە عەلی خامنەئی ڕابەری باڵای ئێران، دەڵێ "بەپێی ڕیوایەتەکان، بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پەتای وەکو کۆرۆنا نیشانەی نزیکبونەوەی دەرکەوتنی ئیمام مەهدییە".

پەناهیان هەروەها دەڵێ "لە گرنگترین حیکمەتەکانی کارەساتی دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەر لە هاتنی ئیمام مەهدی ئەوەیە مرۆڤایەتی تێبگات پێویستە کەسایەتییەکی وەکو مەهدی دەربکەوێت بۆ ئیدارەدانی جیهان".

کەسایەتییە دیارە ئێرانییەکە هەروەها دەڵێ "بەگوێرەی ڕیوایتەکانی شیعە، بەر لە دەرکەوتنی ئیمام مەهدی، جیهان بەدەست چەندین ترس و دڵەڕاوکێوە دەناڵێنێت و تووشی چەندین کێشەی ئابووری و قوربانیی گیانی دەبێت، ئیدی خەڵک داوای حکومەتێکی ئایینیی دەکەن بە ڕابەرایەتی ئیمام مەهدی".

پیاوە ئایینییەکە داوای لە شیعەکان کردوە دوعا بکەن ئیمام مەهدی بەزوویی دەربکەوێت.
پەیجی تەندرووستی ئێستا
به‌روار:  16/03/2020
302   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   409
کۆی سه‌ردان:   29232602