حکومەتی هەرێم لە پێش زۆربەی وڵاتانی دنیاوەوە بو بۆ گرتنەبەری رێوشوێنەکانی خۆپارێزی
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
هاوڵاتییانی خۆشەویست:
ئەم کاتەتان باش

دەمەوێ لەم دەرفەتەدا راستەوخۆ باسی رێوشوێنەکانی روبەڕوبونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناتان بۆ بکەم.

بەر لە هەر شتێك، سوپاستان دەکەم بۆ پابەندبونتان بەو رێنمایی و رێکارانەی لە چەند هەفتەی رابردودا بۆ سەلامەتی ئێوەی بەڕێز گرتمانەبەر. پشتیوانیی و هەماهەنگی ئێوەی بەڕێز زۆر گرنگە بۆ سنوردارکردنی هەرچی زیاتری بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە.

لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی لێژنەی وەزاری بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەم، کە وێڕای هەوڵدانیان بۆ پاراستنی هاوڵاتیان، بەردەوامن لە دابینکردنی پێداویستیی رۆژانەی خەڵك و کۆنترۆڵی بازاڕەکان. جیگەی خۆیەتی سوپاسی تایبەتی وەزارەتی ناوخۆ و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و یەکە ئیدارییەکان و هەروەها وەزارەتی تەندروستی بکەم کە بە شێوەیەکی مەیدانی شەو و رۆژ لە خزمەتی هاوڵاتیان بەردەوامن. سوپاس و پێزانینم  ئاراستەی ئەو تیمە فریاگوزاریی و پزیشك و پەرستارانە دەکەم کە لە ریزی پێشەوەن و ژیانی خۆیان لەپێناو سەلامەتی ئێمەدا، دەخەنە مەترسییەوە.

ئاشکرایە هەرێمی کوردستان وەك هەمو ناوچەکانی تری دنیا، روبەڕوی هەڕەشەیەکی چاوەڕواننەکراو بوەوە کە ئەویش پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێش زۆربەی وڵاتانی دنیادا بو بۆ گرتنەبەری رێوشوێنەکانی خۆپارێزی و دەرکردنی رێنمایی تەندروستی. ئەوەبو هەر زو بودجەیەکی فریاگوزاریمان تەرخان کرد و هەنگاوی پێویستمان نا بۆ سنوردارکردنی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەک: راگرتنی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان، کەمکردن و تەنانەت راگرتنی دەوامی دامودەزگاکان و سنوردارکردنی هاتوچۆ لە دەروازە سنورییەکان و نەهێشتنی گردبونەوەی گشتی و ئەنجامدانی پشکنینی پلەکانی گەرمای لەش  لە فرۆکەخانە و دەروازە سنورییەکان. دوای دیراسەکردنی دۆخەکەش، بڕیارماندا هاتوچۆی نێوخۆی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و هەروەها لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراقیش رابگیرێت تەنیا بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت. ئێستاش لە قۆناغێکداین کە پێویستە هاتوچۆی ناو خودی شار و شارۆچکەکانیش سنوردار بکرێت.

هاوڵاتییانی بەڕێز

ئێمە هەمو هەوڵێک دەدەین بۆ پاراستن و سەلامەتی ئێوەی خۆشەویست. ئەو رێکارانەی دەگیرێنەبەریش هەموی لە پێناو سەلامەتی ئێوەیە. بەتایبەتی قەدەخەکردنی هاتوچۆ لە پێناو ئەوەیە کەمترین پەیوەندی هەبێت و ئەو کەسانە بدۆزرێنەوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن بۆ ئەوەی کەسانی تر توش نەبن.

ئێمە بەرپرسیارین بەرامبەر ئێوە، ئێوەش بەرپرسیارن بەرامبەر بە خۆتان و کەسوکار و ناسیاو و هاوڵاتییانی تر. بۆیە ئەگەر هەمومان بە حکومەت و هاوڵاتییانەوە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان هاوکاری یەکتر بین و رێنماییەکان جێبەجێبکەین، دەتوانین رێگری لە بڵاوبونەوەی ئەو پەتایە بکەین و چەند زوتریش ئەوە بکەین، زوتر دەتوانین ژیان ئاسایی بکەینەوە.

ئەم پەتایە کە هەرێمی کوردستان و زیاتر لە سەد وڵاتی دنیای گرتوەتەوە، زیانی گیانیی هەبوە. تائێستا لە هەرێم (28) هاوڵاتی توشبو هەیە و یەك کەسیش گیانی لە دەستداوە. لێرەدا سەرەخۆشی لە کەسوکارەکەی دەکەم و هیوای زو چاکبونەوەش بۆ نەخۆشەکان دەخوازم.

بەداخەوە دەبێ بڵێین کاریگەرییە نێگەتیڤەکانی ئەم بارودۆخە لە رۆژانی داهاتودا زیاتر بەدیار دەکەوێت. بەڵام سەرەڕای ئەمەش هەر یەکێک لە ئێمە دەتوانێت رۆڵێکی کاریگەری لە رێگەگرتن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکەدا هەبێت. بۆیە داواتان لێدەکەم پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەردەوام دەستەکانتان بشۆن و هاتوچۆ و تێکەڵاوبونی نێوانتان زۆر سنوردار بکەن و هەتا بۆتان دەکرێت لە ماڵەوە بمێننەوە. هەرکاتێکیش هەستتان بە نیشانەکانی توشبون بە ڤایرۆسەکە کرد پەیوەندی بە هیڵی گەرمی (122) بکەن بۆ ئەوەی هاوکاری و رێنمایی پێویستتان پێشکەش بکەن.

هاوڵاتیانی بەڕێز

هەڕەشەکانی ڤایرۆسەکە بۆ سەر ژیانی خەڵک و هەروەها لێکەوتەکانی بۆ سەر بارودۆخی ئابوریمان زۆر جیددی و سەختن. بەڵام ئێوە ئاگادارن کە لە رابردودا هەڕەشەی زۆر مەترسیدارترمان روبەروبوەتەوە، بۆ نمونە بەدەیان جار روبەڕوی ستەم و دیکتاتۆری و تیرۆر وەستاوین و سەرکەوتوش بوین. بۆیە دڵنیام ئەمجارەش بە هاوکاریکردنی یەکتر و لە بەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروستییەکان، دەتوانین یەکگرتوانە ئەو دۆخە سەختەش تێپەڕێنین.

لێرەدا داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت و خاوەن موڵکەکان دەکەم کە رەچاوی ئەم بارودۆخە و گوزەرانی دوکاندارە کرێچییەکان بکەن بۆ ئەوەی هەردولا بەهاوبەشی تەحەمولی زیانەکان بکەن و ئەرکی کرێچییەکان سوك بکرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتەکانی بۆ سەر ئابوری هەرێمی کوردستان . ئێمە هەمو هەوڵ و تواناکانی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان، بۆیە داوا لە هەمو لایەنە سیاسییەکانیش دەکەم، لەم ئەرکەدا هاوکار و پشتیوانمان بن.

لە رۆژانی داهاتوشدا دەزگاکانی حکومەت قۆناخ بە قۆناخ لە هەنگاو و رێکارەکانی پێویست بۆ روبەڕوبەنەوەی ئەو دۆخە ئاگادارتان دەکەنەوە.

سوپاس بۆ پشتیوانیی و خۆڕاگریتان.

هیوادارین هەموتان سەلامەت و پارێزراو بن و کوردستانیش بەهێزتر و ئاوەدانتر بێت.
سایتەکان
به‌روار:  15/03/2020
41   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
کابرایەکی کرێچی تەلەفۆنی بۆ خاوەن خانوەکەی کرد ووتبوی: کاکە ببورە خەجاڵەتم دەزانم کرێکەت زۆر دواکەوتوە ،کرێی مانگی دووشم پێ نەداوی ، ئەوە مانگی سێش تەواو بوو. بەخوا خۆت وەزعەک درێژه‌ ...
بێوەژنێک شکات لە کوڕەکەی دەکات لە مەخفەر و دەڵێ: کوڕەکەم زۆر لێم دەدات و دەرم دەکات . ئامر مەخفەر چەند پۆلیسێک لەگەڵ ژنەکە دەنێرێ و، لە ڕێگا ژنەکە پەشیمان دەبێتەوە لەدڵی خۆیدا درێژه‌ ...
سەردەمی کۆن باب و باپیران هەرکات خێر و خێراتیان کردبێ نەیان هێشتوە ئەم دەست بەو دەست بزانێ لەم چەند ڕۆژەی پێشوو لەسەر وێنەگرتن لەکاتی دابەشکردنی خێر و خێرات و دەستگیرۆیی هەژار و ک درێژه‌ ...
چەندین کۆمپانیای گەورەی ئەمەریکی دەبینن کە فرۆشی کراسیان زیادی کردووە، هاوکات لەگەڵ ئەمەدا فرۆشی پانتۆڵیان کەم بۆتەوە. ئەمەش بە یەکێک لە کاردانەوەکانی کۆرۆنا دەبینن. ⚫ئێستا کە زیا درێژه‌ ...
ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کاریگەری لەسەر گشت جیهان دروست کردووە، تا ئێستا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە، بەڵام لە ئەگەری درێژه‌ ...
پەنابەرانی ئەوروپا چارەسەری کۆرۆنا کۆرۆنا وەرناگرن. خاتوو(ستیلا کیریاکیدس) کۆمیسیاری تەندرووستی یەکێتی ئەوروپا بە وێب سایتی یۆرۆنیوزی ڕاگەیاندووە: وەزیرانی تەندرووستی ووڵاتانی یە درێژه‌ ...
تکایە گەر ناتوانن سەیری ئەم ڤیدیۆیە مەکەن، چونکە زۆر ئازار بەخشە. تەرمەکان بە ڕووتی و لەناو نایلۆندا ئامادە دەکرێن بۆ ناشتن. لە بەشی دووەمی ڤیدیۆیەکەدا بە کۆمەڵ دەکرێنە گۆڕەوە. درێژه‌ ...
ڕێکارێکی تر ئەوەیە کە ئەو کەسانەشی مووچەی مانگانەیان تا ٣٣هەزار کرۆنە ئەوانیش ئاکاسا بە لەسەدا هەشتای مووچەکانیان لەکاتی بێکاریدا دەدرێتێ. پێشتر ئەو مافە بۆ ئەو کەسانە بوو کە موچەک درێژه‌ ...
ڕەحمەتی خوا * بەس نەبوو داعش ھەولێری نەگرت ،ئەگینا ئێستا بە عەرەبی پێیان ئەوتین ئیغسل ئیدەک ڕجائەن *دنیاش سەیرە، وامان لێ ھاتووە بڵێین خۆزگەمان بە زەمانی پاشەکەوت * حکومەت ئەڵ درێژه‌ ...
کەمال مەزهەر ، مێژووناسی ناوداری کورد .دەلئ جارێکیان سەرجەم پسپۆرانی بواری مێژوویامن کۆکردەوە و برینیان بۆ لای سەدام حوسێن ، پێیان وتین سەرۆک سەدام دەیەوێت لەگەڵتانا هەندێ بڕیرو درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   488
کۆی سه‌ردان:   19101596