بیل گەیتس دوای 45 ساڵ مایکرۆسۆفتی بەجێهێشت
ابردوو ڕایگەیاند، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری دەستەی جێبەجێکاری مایکرۆسۆفت، دەستبەرداری پۆستەکەی بووە.

گەیتس وتوویەتی : بڕیاری وازهێنانم لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکە داوە، زیاتر گرنگی بە کارە خێرخوازی و مرۆڤدۆستانەکان دەدەم، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە بابەتی تەندروستیی جیهانی و ژینگە و فێربوونەوە هەیە، کاردەکەم بۆ چارەسەرکردنی گۆڕانی کەش و هەوا.

گەیتس لە کۆمێنتێکیدا، کە ماڵپەڕی سی ئێن بی سی بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، بەڕێوەبردنی کۆمپانیای بیرکشایر و مایکرۆسۆفت لە ئیستادا پێویستی بەو نییە، هەر بۆیە کاتی هەنگاونانە بەرەو پلانێکی نوێ.

وتوویەتی "وازهێنانم لە دەستەی بەرێوەبەرانی کۆمپانیاکە مانای ئەوە نییە دووربکەومەوە لێیان، هەمیشە مایکرۆسۆفت بەشێک دەبێت لە ژیانم، بەردەوام دەبم لە پەیوەندیکردن بە ساتیا نادیلا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێستا و بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە بە نییەتی بەدیهێنانی ئامانجەکان و سەرکەوتنی زیاتر".

بیڵ گەیتس تەمەنی ٦٤ ساڵە و لە ساڵی ١٩٧٥ لەگەڵ پۆڵ ئالین کۆمپانیای مایکرۆسۆفتیان دامەزراندووە، کە پۆڵ لە ساڵی ٢٠١٨ کۆچی دوایی کردووە، لەو کاتەشەوە گەیتس وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەستی بەکارکردووە تا ساڵی ٢٠٠٠، دواتر بۆ ستیڤی بەجێهێشتووە، پێش ئەوەی نادیلا لە ساڵی ٢٠١٤ هەمان پۆست وەربگرێت.

گەیتس بە دووەم دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان دادەنرێت کە تێکرایی سامانەکەی بە ١١٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
به‌روار:  15/03/2020
256   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   584
کۆی سه‌ردان:   29237774